پێشەکی :

پارتیشێن کردنی دیسک ، واتە دابەشکردنی پەپکە بە چەندین بەش کە هەر بەشێک پێی دەڵێن یەک پارتیشێن.پەپکە دەتوانێت یەک یان چەندین پارتیشێنی هەبێت.

لە سیستەمەکانی لینوکس و هاوشێوە یونیکس زۆربەی جار ، پەپکە بە سێ بەش دابەشدەکرێت :

  • بەشێک کە بۆ پەڕگەکانی سیستەمە بە بوخچەی ڕیشە “/”(ریشە، ڕەگ-root-)دابین دەکرێت.
  • پەشێک بۆ رێکخستنەکانی بەکارهێنەر و پەڕگەکانی، بەناوی “home/” دادەنرێت.
  • بەشێکیش swap کە کاری page file دەکا لە ویندۆز.

پێش ئەم دابەشکردنە، دەبێ تەواو بەشەکان بە شێوە پەڕگەی سیستەم لە چوارچێوەیەک بۆ نمونە ext4 سازبکرێت.

خشتەی زانیاری ئەم بەشانە لە Master Boot record (MBR)، لە سیستەم BIOS پاشکەوتدەکرێت.هەروەها خشتەی زانیاری GUID لە بنەمای UEFI سیستەم پاشکەوت دەکرێت.

کاتی وەگڕخستنی سیستەم،BIOS یا UEFI پشکنینی تەواو ئامێرەکانی پاشکەوتکردن واتە پەپکە ئەنجام دەدەن، شوێنەکانی MBR/GPT دەناسن و دیسکی بووتیش پەیدا دەکرێ، ئێستا بەرنامەی بارکردنی بووت وەک (grub2) لە سەر بیرگە باردەکرێت، کۆدی وەگڕخستن جێبەجێ و پارتیشێنی boot/ لە سەر پەپکە دەناسرێ و ناوکی لینوکیش دەخرێتە نێو بیرگە. لە کۆتایی چاودێری دەدەن بە ڕێکخەر. ناوکی لینوکس ئیتر ئاگای بە قۆناغەکانی بارکردن و هاتنە سەری سیستەم هەیە.

پەپکەو ناوی پارتشێنەکان لە لینوکس

سەرەتا دەبێ ناوی دروستی لینوکس کاتی دامەزراندن و سڕینەوەی پارتیشێن(بەشەکان) بزانن.ناوی پارتیشێن و دیسک لە سیستەمی کارپێکردنی لینوکس لەگەڵ سیستەمەکانی دیکە جیاوازە. گەڵالەی ناولێنان لە سیستەمی لینوکس نیشاندراوە.

  • ناوی یەکەمین فلۆپی دراویڤ(floppy) بەم جۆرە نیشان دەدرێت : dev/fd0/
  • ناوی دووهەمین فلۆپی درایڤ بەمجۆرە نیشان دەدرێت : dev/fd1/ هەروەها تاکۆتایی.
  • یەکەمین پەپکە(the primary master) بەمجۆرە ناوینا ناوە: dev/sda/
  • دووهەمین هارد یان پەپکە بەم جۆرە تا دەڕوات : dev/sdb/ .
  • یەکەمین SCSI CD-ROM بەمجۆرە:  /dev/scd0 . زۆر جاریش بەم شێوەیەیە dev/sr0/

پێم وایە برسیارتان لا دروست بووە کە sda کورتکراوەی چییە؟ sd بۆ دیسکەکانیscsi دابین کراوە بەڵام ئێستا بۆ هەموو جۆرە دیسکێک هەر ئەم ناوە دروست دەبێت تەنانەت SATAیەکانیش.نەهر حاڵ هەر ئامێرێکی بەتوانایی هەڵگرتن و جێبەجێکردن.

پارتیشێنەکان لە هەر دیسکێک یان پەپکەیەک بە ژمارەیەک دەناسرێن بۆ نمونە،sda1یەکەمین پارتیشێن لە دیسکی SCSIــییە.sda2 دووهەمین پارتیشێن هەر لەو هاردەیە. sdb1 یەکەمین پارتیشێن لە هاردی دووهەمە تا کۆتایی… . S ئاماژە بە پەپکەکانی(SATA, SAS, or SCSI) دەکا وە D بە دیسک و A بە ژمارەی هاردەکانە و ژمارە بۆ بڕی پارتیشێنەکان یان بەشەکانە.هەر دیسکێک یان هاردێک زیاد بکرێت ئەم یاسای ناو لێناننە ڕاست دەردەچێت بۆ ئەویش.

شێوەی فرەمان لە پێشە بۆ چاودێری و زانیاری پارتیشێنەکان سەرەتا بە هێڵێ فەرمانی lsblk دەستپێدەکەین.

۱- پێرستی بەشەکان لە لینکوس بە فەرمانی lsblk

لە ئامرازی lsblk بۆ نیشاندانی زانیاری ئامێرێک بە بلۆکێکی تایبەت وە بلۆکەکانی هەبوو سوود دەگرین. ئەم فەرمانە پەڕگەکانی sysfs وە udev db بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری دیسک و پارتیشێن پاشکەوت دەکا و بە شێوازی درەختی(دار) نیسانیان دەدا.فەرمانی lsblk بێ هیچ بژاردەیەک جێبەجێ بکەن:

$ lsblk
یان
$ sudo lsblk

دەرئەنجامی فەرمانەکانی سەرەوە :

qezwan@kurdclick:~$ lsblk
NAME   MAJ:MIN RM   SIZE RO TYPE MOUNTPOINT
loop0    7:0    0  97.9M  1 loop /snap/core/10583
sda      8:0    0   477G  0 disk 
├─sda1   8:1    0    50M  0 part 
├─sda2   8:2    0 129.5G  0 part /media/qezwan/5E7A1A1F7A19F50D
├─sda3   8:3    0   505M  0 part 
├─sda4   8:4    0     1K  0 part 
├─sda5   8:5    0 100.7G  0 part 
├─sda6   8:6    0 148.6G  0 part 
├─sda7   8:7    0   976M  0 part /boot
├─sda8   8:8    0   1.9G  0 part [SWAP]
└─sda9   8:9    0  94.8G  0 part /home
sr0     11:0    1  1024M  0 rom 

لەسەرەووە بەرانبەری sda دەبینن کە قەبارەی هاردەکەی من ٤۷۷ گیگە لەگەڵ ۹ پارتیشێن.لە ستونی TYPE ئێوە دەتوانن جۆری دیسک(disk) یان بەش-part-( پارتیشێنpartition) لەیەک جودا بکەنوە.

گەر ئێوە چەندین هاردتان لە سەر سیستەم بێت تەنها ناوی هاردەکا بنووسن کە پێتان خۆشە زانیارییەکانی بزانن. لە خوارەوە پارتیشێنەکانی هاردی یەکەم نیشان دەدا.

$ lsblk /dev/sda

تەنانەت ئێوە دەتوانن لەگەڵ ئەم فەرمانە وردە زانیاریی دیکەش بۆ نیشاندان بنووسن

$ lsblk -io KNAME,TYPE,SIZE,MODEL,FSTYPE,UUID,MOUNTPOINT

تا لەیادم نەچووە دەتوانن بە فەرمانەکەی خوارەوە زانیاری دیکەش بەدەست بێنن:

$ lsblk -fm

۲- نیشاندانی پێرستی دیسک پارتیشێنەکان بە فەرمانی fdisk

Fdisk بەرنامەیەکی هێڵێ فەرمانە بۆ نیشاندانی خشتەی پارتیشێنەکان و بلۆکەکان لە سەر لینوکس.

بۆ نیشاندانی پارتیشێنەکان لە لینوکس بەرنامەی fdisk لەگەڵ بژاردەی l- بە ئاستی sudo جێبەجێبکەن.

$ sudo fdisk -l

دەرئەنجامی فەرمان :

[...]
Disk /dev/sda: 477 GiB, 512110190592 bytes, 1000215216 sectors
Units: sectors of 1 * 512 = 512 bytes
Sector size (logical/physical): 512 bytes / 4096 bytes
I/O size (minimum/optimal): 4096 bytes / 4096 bytes
Disklabel type: dos
Disk identifier: 0x936069e4

Device     Boot     Start        End   Sectors   Size Id Type
/dev/sda1  *         2048     104447    102400    50M  7 HPFS/NTFS/exFAT
/dev/sda2          104448  271594207 271489760 129.5G  7 HPFS/NTFS/exFAT
/dev/sda3       271595520  272629759   1034240   505M 27 Hidden NTFS WinRE
/dev/sda4       272631806 1000214527 727582722   347G  f W95 Ext'd (LBA)
/dev/sda5       272631808  483819519 211187712 100.7G  7 HPFS/NTFS/exFAT
/dev/sda6       483821568  795412479 311590912 148.6G  7 HPFS/NTFS/exFAT
/dev/sda7       795414528  797413375   1998848   976M 83 Linux
/dev/sda8       797415424  801413119   3997696   1.9G 82 Linux swap / Solaris
/dev/sda9       801415168 1000214527 198799360  94.8G 83 Linux

لە دەرئەنجام ئێمە تەواو پارتیشێنەکانی هاردەکەمان دەبینین.

بۆ ئەوە لە ناوچەندین هارد پارتیشێنی تایبەت بە هاردێک ببینین ناوەکەی وەک فەرمانی خوارەوە دەنووسین.

$ sudo fdisk -l /dev/sda

۳- چاودێری پارتیشێنەکان بە فەرمانی sfdisk

sfdisk ئامرازێکی سکریپتییە کە هاوشێوەی fdisk بۆ ناساندنی هەر پارتیشێنێک لە بلۆکێک لە دیسکێت.بە فەرمانەکەی خوارەوە دەتوانن جێبەجێی بکەن.

$ sudo sfdisk -l

بۆ پشکنینی باشتری خشتەکان دەتوانن وەک فەرمانی خوارەوە کردار بکەن:

$ sudo sfdisk -l /dev/sda

٤- پشکنینی پارتیشێنی دیسکێت بە فەرمانی  cfdisk

Cfdisk لە سەر لینوکس و یونیکس بۆ پشکنینی بلۆکەکانی پارتیشن زۆر بەهێزە و ئێوە دەتوانن بە فەرمانی خوارەوە چالاکی بکەن؛

$ sudo cfdisk

بۆ چوونەدەرەوە دوگمەی q لێبدەن. لە وێنەی سەرەوە فەرمانی Cfdisk پێرستێک لە پارتیشێنەکانی sda بۆمان نیشان داوە کە دەتوانینی بیسڕینەوە دروستی بکەین و ئەندازەکانی بگۆڕین.

٥- پەیداکردنی پارتیشێنەکان بە فەرمانی blkid

blkid هێلێکی دیکەی فەرمانە بۆ ناسینەوەی پارتیشێنەکان و ناسنامەی یەکتای جیهانییانUUID (Universally Unique Identifier) پەیدا دەکا.بۆ ئەم مەبەستە فەرمانی blkid بە عینوانی بەکارهێنەری root جێبەجێ بکەن:

$ sudo blkid

دەر ئەنجام

qezwan@kurdclick:~$ sudo blkid
/dev/sda1: LABEL="System Reserved" UUID="EC5E158F5E1553A4" TYPE="ntfs" PARTUUID="936069e4-01"
/dev/sda2: UUID="5E7A1A1F7A19F50D" TYPE="ntfs" PARTUUID="936069e4-02"
/dev/sda3: UUID="F05A83A65A836864" TYPE="ntfs" PARTUUID="936069e4-03"
/dev/sda5: LABEL="New Volume" UUID="DC440E2B440E094A" TYPE="ntfs" PARTUUID="936069e4-05"
/dev/sda6: LABEL="New Volume" UUID="A0DC1E54DC1E24D6" TYPE="ntfs" PARTUUID="936069e4-06"
/dev/sda7: UUID="4580c96e-f798-4a7e-afb3-345bf92c83e2" TYPE="ext4" PARTUUID="936069e4-07"
/dev/sda8: UUID="5fd31ca6-7ebf-4a8f-9901-16543df44214" TYPE="swap" PARTUUID="936069e4-08"
/dev/sda9: UUID="622e2a7b-93d9-4737-b399-ad3f349fcd97" UUID_SUB="688591ce-b915-4abe-a1c3-6b25c0c067fc" TYPE="btrfs" PARTUUID="936069e4-09"
/dev/loop0: TYPE="squashfs"
/dev/loop1: TYPE="squashfs"
/dev/loop2: TYPE="squashfs"
/dev/loop3: TYPE="squashfs"
/dev/loop4: TYPE="squashfs"

ئێوە دەتوانن پێرستی تەواو پارتیشینەکان لە خشتەیەک بەرچاو بخەن:

$ sudo blkid -o list

پەیداکردنی پارتیشێن بە ئامرازی hwinfo

hwinfo ئامرازێکی سەرچاوەکراوە،بەهێز و هێڵی فەرمان بۆ زانیاری دەربارەی ڕەقەکالا یان ڕەقە ئامێری کۆمپیوترەکەمانە، زۆر زانیاری فرەی تێدا دەردەکەوێت. پێشگریمانە لە زۆر یەک لە دابەسکراوەکانی لینوکس دامەزراوە. تەنانەت ئێوە گەرەکتانە دایگرن دەتوانن سەردانی بەستەری خوارەوە بکەن.

دەتوانن بە شێوازی هێڵێ فەرمانیش، hwinfo لە ترمیناڵی لینوکس دایمەزرێنن.

$ hwinfo --block --short

دەرئەنجام

qezwan@kurdclick:~$ hwinfo --block --short
disk:                                                           
  /dev/sda             MTFDDAK512MAY-1A
partition:
  /dev/sda1            Partition
  /dev/sda2            Partition
  /dev/sda3            Partition
  /dev/sda4            Partition
  /dev/sda5            Partition
  /dev/sda6            Partition
  /dev/sda7            Partition
  /dev/sda8            Partition
  /dev/sda9            Partition
cdrom:
  /dev/sr0             Slimtype DVD A  DA8A6SH

سوود وەرگرتن لە سویچ یان بژاردەی short– ناوی دیسک، CD ROM و پارتیشێنەکان نیشان دەدا.وە دەتوانێت بژاردەیەکی بەسود بێت بۆ وردە زانیارییەکانی ڕەقەکالاکانی دیکەش.

۷- نیشاندانی پێرستی پارتیشێنەکان بە فەرمانی inxi

Inxiئامرازێکی هێڵێ فەرمانە بۆ زانیاری لە ڕەقەکالای سیستەم.ئەم ئامرازە تایبەتی بۆ کونسولی IRC دروستکراوە.هەروەها ئامرازێک بۆ پشتیوانی لە هەڵه چنینی ڕەقەکالاکان لە مەکۆکانیش دروستکراوە.بە شێوازی پێشگریمانە لە بەردەست نییە. دەبی دایمەزرێنیت لە بەستەری خوارەوە :

پاشدامەزراندن دەتوانن inxi بە سویچی P ئەم فەرمانە جێبەجێ بکەن

$ inxi -P

دەرئەنجام :

qezwan@kurdclick:~$ inxi -P
Partition: ID-1: / size: 95G used: 79G (85%) fs: btrfs dev: /dev/sda9
           ID-2: /home size: 95G used: 79G (85%) fs: btrfs dev: /dev/sda9
           ID-3: /boot size: 945M used: 364M (42%) fs: ext4 dev: /dev/sda7
           ID-4: swap-1 size: 2.05GB used: 0.00GB (0%) fs: swap dev: /dev/sda8

۸- دیتنی پارتیشێن بە شێوازی دەستی لە پەڕگەی Proc

Proc file system کە بە کورتە دەبێت بە (procfs) دەتوانن زانیاری باش دەربارەی پارتیشێنەکانتان بەدەست بێنن. ئیتر پێویست بە دامەزراندنی پەڕگە ناکات.هەرچەند لە نێو پەڕگە ئەسڵییەکانی سیستەم نییە بەڵام زانیاری زۆر وەک جۆری پارتیشێنەکان ، زانیاری کاتی بووت،بیرگە و ڕەقەلاکای سیستەمی لە سەرە. وە گشتی لە دایرێکتۆری proc/ هەیە. گەر ئێوەی شوێن پێی پەڕگەی proc/partitions/ کەون زانیاری فرەتان وەک فەرمانی خوارەوە پێدەدا.

$ cat /proc/partitions 

دەرئەنجام :

qezwan@kurdclick:~$ cat /proc/partitions 
major minor  #blocks  name

   7        0     166776 loop0
   7        1      49516 loop1
   7        2     100232 loop2
   7        3      66324 loop3
   7        4      56712 loop4
   8        0  500107608 sda
   8        1      51200 sda1
   8        2  135744880 sda2
   8        3     517120 sda3
   8        4          1 sda4
   8        5  105593856 sda5
   8        6  155795456 sda6
   8        7     999424 sda7
   8        8    1998848 sda8
   8        9   99399680 sda9
  11        0    1048575 sr0

۹- بینین پارتیشێن لە لینوکس بە فەرمانی parted

parted بەرنامەیەکی هێڵێ فەرمانە کە دەتوانینی بۆ لینوکس و سیستەمەکانی کارگێڕی هاوشێوە یونیکش سودی لێبگرین.لە چەندین شێوە چوارچێوەی پارتیشن پشتیوانی دەکا بەتایبەت MS-DOS وە GPT . زۆرتر بۆ پارتیشێنی دیسکە گەورەکان لە ۲ ترابایت سوود لێدەگرن.بۆ دیتنی پارتیشن فەرمانی parted بە سویچی i- جێبەجێ بکەن:

$ sudo parted -l

دەرئەنجام :

qezwan@kurdclick:~$ sudo parted -l
[sudo] password for qezwan:    
Model: ATA MTFDDAK512MAY-1A (scsi)
Disk /dev/sda: 512GB
Sector size (logical/physical): 512B/4096B
Partition Table: msdos
Disk Flags: 

Number  Start   End     Size    Type      File system     Flags
 1      1049kB  53.5MB  52.4MB  primary   ntfs            boot
 2      53.5MB  139GB   139GB   primary   ntfs
 3      139GB   140GB   530MB   primary   ntfs            diag
 4      140GB   512GB   373GB   extended                  lba
 5      140GB   248GB   108GB   logical   ntfs
 6      248GB   407GB   160GB   logical   ntfs
 7      407GB   408GB   1023MB  logical   ext4
 8      408GB   410GB   2047MB  logical   linux-swap(v1)
 9      410GB   512GB   102GB   logical   btrfs

۱۰ – نەرمەکالای گرافیکیGParted

GParted کورتکراوەیGNOME Partition Editor ، کە شێوە گرافیکی هێڵێ فەرمانی parted کە پێشتر لە ژمارەی ۹ ئاماژەمان پێ کرد.زۆر بە ئاسانی لەم نەرمەکالا ئێوە دەتوانن پارتیشێن بسڕنەوە دروستی بکەن و بەڕێوەی ببەن.روخساری گرافیکیک ئەم نەرمەکالا زۆر سادەیە کە بە ئاسانی دەتوانن ئیشی پێ بکەن.

هەر چەند بە شێوازی پێشگیمان لە زۆر دابەشکراوەی لینوکس بوونی نییە بەڵام دەتوانن لە رێگای پاکەتەکانی apt یان لە ئوبونتو دایمەزرێنن.بۆ نمونە لە فەرمانی خوارەوە دەتوانن لە سەر سیستەمەکەتان دایمەزرێنن :

$ sudo apt install gparted

پاش دامەزراندن و جێبەجێکردنی ئەم پەنجێرەیGParted دەبینن.

۱۱- بینینی پارتیشێن بە نەرمەکالای GNOME Disks

نەرمەکالایەک بۆ دیتنی پارتیشێنەکانی لینوکس.لەم نەرمەکالا دەبێ لینوکس لە سەرەتاوە دامەزراوە وە بەکارهێنەر دەتوانێت هەر جۆر گۆڕانکاری لە سەر پارتیشێنەکان لینوکس ئەنجام بدا.نەرمەکالای GNOME Disks بکەنەوە تا تەواو پارتیشێنەکان ببینن: