دەستکاریکەری سەرچاوەی کۆدی براکێتس


براکتس(Brackets ) بەرهەمێکی کۆمپانایی بەناوبانگی ئادۆبییە(Adobe).هاوشیوەی ئەتۆم،سابلاین تێکس، ڤیژواڵ کۆد، نۆت ++ و …؛ بە ئامرازەکانی،  دیزاینکردن لە وێبگەڕەکان ئاسان دەکات. براکێتس بێ کێشە ئیش دەکا و بەهێزە بۆ دەستکاریکردنی کۆدەکان، دەستکاریکەرێکە بۆ سەرچاوەی کۆدی پێشکەوتووە. ئامرازەکانی بینین تێکەڵ دەکات بۆ ناو کۆدەکان، بۆیە تۆ بڕی یارمەتی تەواوت دەستدەکەوێ بۆیە چێژ لە کۆد نووسین وەرئەگریت لە براکێتس.

ئەم دەستکارییکەرە سەرچاوەکراوەیە و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی بوونی پێوەکراوە(extensions)ــی فرەس کە دەتوانن تواناییەکانی زۆرتر بکەن.زۆربەی هەوڵی ئەم دەستکاریکەرە نووسینی کۆد بۆ لای ڕوخساری بەکارهێنەرە (Frontend) هەر بۆیە پشتیوانی لە  (Preprocessor) CSS، Less و Sass  بە شێوەی سەرەکی دەکا.

وانەکان بریتییە لە :

١- پێشەکی

٢- ناساندن تایبەتمەندییەکان

٣- داگرتن و دامەزراندن

٤- توانایی دیتنی زیندوو(Live Preview)

٥- توانایی دەستکاریکەری خێرا (Quick Edit)

٦- توانایی دیتنی بەڵگەنامەکان(Quick Docs)

٧- توانایی دیتنی خێرا (Quick View)

٨- توانایی (Code Hinting)

٩- …