دەستکاریکەری دەنگی Audacity


ئۆدەسیتی(Audacity) دەستکاریکەرێکی دەنگ، سەرچاوەکراوە،خۆڕایی و زۆر سادیە.سەرە ڕای سادەبوونی زۆر بەهێز خۆی نواندووە. زۆربەی رادیۆکانی ئەمریکی و ئەورووپی سوودی لێدەگرن؛ بەتایبەت پۆدکاستێرەکانی جیهان لە بواری جۆرواجۆر. لە ژێر مۆڵەتدانی GNU وشێندراوە.

ئەم پرۆگرامە لە لایەن کارمەندێکی ئێستای گوگڵ‌بەناوی Dominic Mazzoni دروست کرا، بەڵام زۆر گەشەپێدەر ئێستا لە سەری ئیش دەکن و بەڕێز Dominic Mazzoni ڕؤڵی بەڕێوەبەر دەگێڕێت. تا لەیادم نەچووە ئەم نەرمەکالا لە سەرەتاکانی ساڵی ۲۰۰۲  بە شێوەی پرۆژەیەکی فێرخوازێکی زانکۆ چالاک کرا.

بۆ داگرتن دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن و بە جۆری سیستەمی کارگێڕیەکەتان دایبگرن.

تایبەتمەندییەکانی :

  • قەبارەی کەم و خۆڕاییە.
  • ئیمکانی بڵاوکردنی پەڕگە دەنگییەکانیwma , mp3 , ogg.
  • پاڵپشتی لە ۲۰  زمان.
  • تۆمارکردنی دەنگ لە باشترین شێوە.
  • توانایی ناسینی ڕەقەکالاکانی دەنگ.
  • ئیمکانی خێراکردنی دەنگ.
  • پاڵپشتی لە سیستەمەکانی ماک،ویندۆز و لینوکس.
  • ئیمکانی تۆمارکردنی دەنگ لە 16 کاناڵ.
  • پاڵپشتی لە پەڕگە دەنگیی بە قەبارەی فرە.
  • پاڵپشتی لە جۆرەکانی پاڵافتن لە سەر دەنگ.
  • پاڵپشتی لە wxWigets و زۆرترین جۆنایەتی تۆماری 96khz.
  • پاڵپشتی لە زیادکراوەکانیLADSPA وە Nyquist.
  • ….

وانەکان:

  • وانەی یەکەم: ناساندن و دامەزراندن لە سەر گنو/لینوکس
  • وانەی دووهەم: باسێکی کورت لە سەر فەرمانەکان و ئایکۆنەکان.
  • وانەی سێهەم : دروستکردن جۆنیەتی خوێندنی هۆنراوە.
  • وانەی چوارەم: دروستکردنی پرۆژەی پۆدکاست.
  • وانەی پێنجم:  کار بە فەلترەکانی دەنگ.

جۆری تۆمارکردن و بڵاوکردنی دەنگ

# تۆمارکردن بڵآوکردن ڕاڤە
١ مۆنۆ(Mono) مۆنۆ لە کاناڵێک تۆمار و لە کاناڵێک بڵآو دەکرێت،جیابوونەوەی دەنگ زۆر ئاستی کەمەو لە خوارەوەیە.
٢ ستریۆ (Strereo) ستریۆ لە دوو کاناڵی جیاواز تۆمار و بڵآو دەکرێت.هێزی جوداکردنی فرەس.بەشێک لە دەنگەکان لەلای ڕاست و بەشێک لە لای چەپ تۆمار و بڵآو دەکرێن.
٣ داڵبی(Dolby) دۆڵبی سیستەمی دەنگی ژینگەیی.بێجگە لە کاناڵێ چەپ و ڕاست کاناڵی  ژینگەییش تێدا تۆمار و بڵاو دەکرێتەوە

شێوەکانی پەڕگەی دەنگ و تایبەتمەندییەکانی

 

# جۆر پاشکەوتی پەڕگە تایبەتمەندی
١ Wav زانیاری دیجیتالیز بە شێوەی بیت و بایت پاشکەوت دەکرێن، هیچ گۆڕانکاری لە پەڕگە نییە واتە باشترین جۆر بۆ دەستکاری دوایی دەنگە لە کاتی دیکە. قەبارە فرە.سازگارە لەگەڵ زۆربەی پرۆگرامەکان لە ویندۆز.زۆربەی نەرمەکالاکانی دەنگ پاڵپشتی ئەم فۆرماتە دەکەن.
٢ MP3 لە خێزانەکانی MPEG پەستانی فرەس.جۆرەکانی دیکەشی بریتین لە MPA,MP2,MP1.بەڵام MP3 قەبارەی لە جۆرەکانی دیکەی کەمترە. قەبارەی فرە کەمە.تایبەتمەندی Lyrics واتە توانایی نیشاندانی دەق لەگەڵ دەنگی هەیە.
٣ Midi زۆرتر بۆ موسیقی بەکاری دهێنن هۆکاریش پاشکەوتکردنی نۆتەکانە.موزیک ژێن دەتوانێت تەواو زانیاری نۆتەکانی لەم پەڕەگە دەربهێنێت.لە زۆربەی کۆمپیوترەکان دەرگایەکیان هەیە بەم ناوە کە ئامێرەکانی دەنگی لێ دەبسترێتەوە. قەبارەی ٢٠٠ تا ١٠٠٠ بەرابەر کەمترە لە پەڕگەکانی دیکەی دەنگ.سەرچاوەی دەنگیان لە چۆنایەتیێکی باش پشتیوانی دەکا.
٤ Wma پەستانی لە mp3 زۆرترە. لە لایەن مایکرۆسۆفت  وشیندراوە بۆ پەڕەکانی وێب .قەبارەی کەمە تایبەتمەندی Lyrics هەیە.قەبارەی کەمە.لە ماڵپەڕەکان و پەڕەکانی وێب و ئینتەرنێت بەکار دەبردرێت.
٥ OGG بۆ زانیاری فرەتر لە بارەی ئەم جۆرە  پەڕگەدەنگییە سەردانی ئێرە بکە.