Albert نوێترین خشتی گەڕان بۆ سیستەمی کارپێکردنی گنو لینوکس وەک Synapse ـە، ئەم ئەپە هەستی کارپێکردن بە خشتی گەڕانی ماکت بۆ درووستدەکات. کاتێک لە ناو ئەم خشتە دەست بە گەڕان دەکەن ئێوە دەتوانن لە نێو :
-وێبگەڕەکان
-فایلەکانی کۆمپیوتر
-بووکمارکەکان
-ژمێرەرەکە
-دایریکتۆری فایلەکان
-نەرمەکالا یان ئەپەکان
-… هتد
دەست بەگەڕان بکەن و دەبینی زۆر بە خێرایی ئامانجی گەڕانەکەتان پێ نیشاندەدا.دەتوانن ئەم نەرمەکالا لە پەڕەی گیت هاب پەیدابکەن.ئەم نەرمەکالا زۆر بەهێزە بۆ پەرەسەندن . کارپێکردنی زۆر خۆشەو خێراییە.ئەم ئەپە ۷ زیادکراوەی هەیە باوشی گەڕانەکەت بڵاو دەکات کە بەم جۆرەن :
۱-ترمیناڵ
۲-نەرمەکالاکان
۳-گەڕان لە ماڵپەڕەکان
۴-فایلەکان
۵-ژمێرەر
۶-فایلەکانی سیستەم
۷-بووکمارکەکانی کرۆم

گەر ئێوە گەرەکتان نییە کەAlbert بوخچەی میوزیک نیشانبدات لە ئاکامی گەڕانەکەی دەتوانەە ئەو مەسیرە بسڕنەوە لە پانێلیAlbert .هەر وا بە پێچەوانە ئێوە دەتوانن بوخچەیێک زیاد بکەن.

دامەزراندن لەسەر ئوبونتو :

نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەو خۆڕاییە کە ئێوە دەتوانن زۆر بە ئاسانی لە سەرئوبونتوی 16.04 LTS وە Ubuntu 16.10 دایمەزرێنن.هەروا دەتوانن بە یارمەتی (PPA) واتە  personal package archive دایمەزرێنن یان دەتوانن لەم دوو هێڵ فەرمانە سوود بگرن :

sudo add-apt-repository ppa:flexiondotorg/albert

sudo apt-get update && sudo apt-get install albert

دەتوانن پەنێڵی بکەنەوە ئینجا کورتە کلیلێکی بۆ دابین بکەن بۆ بانگکردنی خشتی گەڕان. بۆ وێنە من بە F3 بانگی دەکەم.

 







kurd.click/?p=593

تاقیکردنەوەی کۆدەکانی PHP بە PHP Tester
2021/01/14

گواستنەوەی پەڕگەکان بۆ ڕاژە بە Taxi
2021/01/13

دامەزراندنی گنو/لینکسی ئێلێمێنتری ژێنۆ(جێنۆ)
2018/11/08

پێداچوونەوەیێک لە سەر وشانی ٥ی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس
2018/10/22

گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری و پۆدکاستی ئایتی کوردی
2018/08/25

گەڕان لە فایل و دایرێکتۆری لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری
2017/03/05

بەڕۆژبوونەوەی لۆکی لە مانگی دووی ۲۰۱۷
2017/03/02

چەند گۆڕانکاری نوێ لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری
2017/01/26

دامەزراندنی سادەی نەرمەکالاکان لە سەر ئێلێمێنتری
2016/12/05

نەرمەکالای FeedReader بۆ ئێلێمێنتری
2016/10/22

۱۰ کردار پاش دامەزراندنی ئێلێمێنتری لۆکی
2016/10/02

دەربارەی وەشانە نوێیەکەی ElementaryOS!
2016/09/11

کێشەکانی دامەزراندنی نەرمەکالا لە ئێلێمێنتری لۆکی
2016/09/09

دامەزراندنی مێنیۆ بۆ پانێڵێ سەرەوە لە ئێلێمێنتری
2016/02/02

دامەزراندنی فیدخوێنەر بۆ لینوکسی ئێلێمێنتری
2015/11/28


Albert خشتی گەڕان