لینوس ترۆڤاڵدز:خولقێنەری گیت و لینوکس

پێشەکی

لینوس ترۆڤاڵدز ئەندازیاری کۆمپیوتری فینلاندی-ئەمریکی، خۆلقێنەر و گەشەپێدەری ناوک(کێرنێ)ی لینوکس.ئەم ناوکە بە عینوانی ناوکی سیستەمی کارگێڕیەکانی بەرچاوکراوە وەک لینوکس، ئەندرۆید و کرۆم و  زۆری دیکە ناسراوە.سیستەمی چاودێری پرۆژەی گیتیش یەکێک لە جولقاندنەکانی ترۆڤاڵدزە.

لینوکس ترۆڤاڵدز بە هۆی گەشەپێدانی سیستەمی کارپێکردنی سەرچاوەکراوە کۆمپیوترە کەسایەتییەکان، لە ساڵی 2012 لەگەڵ شینیا یاماناکا،خەڵاتی تەکنۆلۆژی فینلاندی وەرگرت. هەروا لە ساڵی 2014  خەڵاتی پێش ئاهەنگی زانستی کۆمپیوتری لە لێژنەی زانستی کۆمپیوتریIEEE وەرگرت. دوایین شانازی ترۆڤاڵدز وەرگرتنی خەڵاتی بەرهەمە ئێلێکترۆنییکیەکانی  ماسۆرا ئیبۆکا لە IEEEیە. ئەو لە ئێستا لە بونیاتی لینوکس ئیش دەکا.

لینوکس ترۆڤاڵدز یەکێک لە کاریگەرترین بەرنامە داڕێژەرانی جیهانی کۆمپیوترە. کەسێک کە بە گەشەدانی کێرنێڵی خۆڕایی  و سەرچاوەکراوەی لینوکس جیهانێکی نوێی بۆ ئەندازیارانی کۆمپیوتر دروست کرد.

لە دایکبوون و خوێندن

لینوکس بێنێدیک ترۆڤاڵدز (Linus Benedict Torvald) لە 28 دێسامبری 1969 لە شاری هێلسێنکی، پایتەختی و گەورەترین شاری فینلاند لە دایک بوو.ناوی ئەو  لە ناوی لینوس پائولینگ، فیزیکزان-شیمیزانی بە ناوبانگی و براوەی خەڵاتی نوبێل وەرگیراوە.خانەوادەی لینوکس لە کەمینەی خێزانەکانی سویدی شاری فینلاندن.

خێزانی ڕۆژنامەوانی لینوکس لەمنداڵی ئەویان فێر خوێندن کرد

زۆربەی خێزانەکەی ترۆڤاڵدز ڕۆژنامەوان بوون.دایک و باوکی نیلز و ئانا ترۆڤاڵدز هەر دووکیان لە گرووپی ڕادیکاڵی زانکۆی هێلسێنکی ئیشیان دەکرد لە ساڵی ۱۹۷۰ . باوکی کۆمۆنیست بوو و بۆ چەندین ساڵ لە مسکۆ ژیانی کردبوو، ئینجا بە عینوانی ڕۆژنامەوانی ڕادیۆیی دەستی بە کار کرد.دایکی لە ڕۆژنامەیێک فینلاندی  بە عینوانی وەرگێڕ و گرافیستی هەواڵی دەستی  بە ئیش کرد.باوەگەورەی بەڕێوەبەری ڕۆژنامەیێکی فینلاندین و مامەی لە تەلەڤزیۆنی فینلاند کاری دەکرد.

دایک و باوکی ترۆڤاڵدز لە تەمەنی منداڵی لینوس لە یەک جودا بوون بەڵام ئەو منداڵێکی ئاسایی و شاد بوو.لینوکس لەگەڵ دایکی ،باوەگەورەی و دایەگەورەی ژیانی دەکرد.خوازی ئەو بۆ خوێندن هەر لە سەرەتای منداڵی دەستی پێکرد.

باوەگەورەی دایکی لینوس لئو تورنگویست،پرۆفسۆری ئاماری زانکۆی هیلسێنکی بوو. وە کاریگەری فرەی لە سەر لینوسی لاو بوو.لێو (باوەگەورەی دایکی) لە دەهەی ۱۹۸۰یەکێک لە کۆمپیوترەکانی کەسایەتی جیهانی بە ناوی Commodore Vicکڕی.ترۆڤاڵدز بە خێرایی ئەوینی ئەم کۆمپیوترەی خستە دڵەوە. بەڵآم بەم خێراییە بە هۆی کەمی نەرمەکالا لێی دڵسارد بوو.

ترۆڤاڵدز یەکەمین هەوڵی بۆ گەشەپێدانی نەرمەکالا لە سەر کۆمپیوتری کۆمۆدۆر ئەنجام دائەو سەرەتا زمانی بەیسیک ئینجا چوو بۆ زمانێک دژوارتر بەناوی  ئەسێمبڵی بۆ گەشەپێدانی نەرمەکالا هەڵبژارد.بەرنامە نووسی و بیرکاری بوون بە دوو حەزی بە هێز لە لینوکس ترۆڤاڵدز.باوکی هەوڵی فرەی دا کە ئەو لەگەڵ یاریی لاوەکانی ئەو سەر دەمە ئاشنا بکات و حەزی لێدروست بکا بەڵام ئەم هەوڵە هیچ سوودێکی نوبوو.

لینوکس ترۆڤاڵدز لە ساڵی ۱۹۸۷ یەکەمین کۆمپیوتری خۆی بە پارەی پاشکەوتکراوەکەی کڕی. ئەم کۆمپیوترە Sinclair QL ناوی بوو وە یەکێک لە کۆمپیوترە 32 بیتەکانی نێو ماڵ بوو.ئەم کۆمپیوترە بە ڕێکخەر یان چارەسەرێکی ۷.۵ مێگا هێرتزی مۆتۆرۆلا و 128 کیلۆبایت بیرگەی ڕام ئیشی دەکرد، کە بە بەراوەرد لەگەڵ کۆمۆدۆری باوەگەورەی پێشکەوتنێکی فرە بوو.هەر چەند لینوس لەم کۆمپیوترە زۆر زوو دڵسارد بوو هۆکاریش ئەوە بوو کە سیستەمی کارپێکردنەکەی لە سەر بیرگە ئیشی دەکرد و توانایی نووسینی بەرنامەی نەبوو.

لینوس لە ساڵی ۱۹۸۸ڕێگای دایک و باوکی گرتە بەر و چوو بۆ زانکۆ هیلسێنکی. ئەو لە زەمەنە لە بەرنامە نووسی و زانستی کۆمپیوتر زۆر بەهێز ببوو. لینوس لە ساڵی ۱۹۹۰لە خولەکانی زمانی C بەشداری دەکرد ، هەر ئەم دەورانە بۆ زمانی c بوو بەهۆی دروستکردنی لینوکس.

لینوکس لە نێوان خوێندنی  لە زانکۆ ناچارکرا کە 11 مانگ بۆ سوپای فینلاند خزمەت بکا.ئەم ماوە پرۆژەی لینوس وێستا.لە ساڵی 1990، ترۆڤاڵدز گەراوە بۆ زانکۆ تا لە خوێندن بەردەوام بێ هەر لەو کاتەش بوو کە بە سیستەمی کارپێکردنی یونیکس ئاشنا بوو.

لەدایک بوونی لینوکس

لینوس لە ساڵی ۱۹۹۱ کۆمپیوتریکی کەسایەتی IBM بە ڕێکخەری 33هێرتز ئینتێل 386 و 4 مێگابایت ڕامی کڕی.ئەو لەم کڕینە زۆر ڕازی بوو،بۆ ئەوە کە ڕێکخەری ئەم کۆمپیوترە زۆر پێشکەوتووتر بوو.بەڵام سیستەمی کارگێڕی ئەم کۆمپیوترەش لینوکسی زۆر ڕازی نەکرد.کۆمپیوتری ئەو لە سەر MS-DOS بوو کە توانایی فرەی بۆ ئیماکاناتی ڕێکخەری ئینتێڵ 386 نەبوو.لاوازی داس وە خوازی لینوکس بۆ گەسەپێدانی سیستەمەکان،ئەوەی برد بۆ لای سیستەمێکی کارگێڕی بەهێزتر بە ناوی یونیکس.

پاش ئەوە کە لینوس لە داس بێ هیوا بوو هەوڵی دا کە سیستەمێکی یونیکس بۆ خۆی بکڕی بەڵام لەو کاتە نرخی یونیکس 5000 دولار بوو.هەر بۆیە لینوس ناجار کرا لە سیستەمێکی سوکەلە بەناوای  MINIX سوود بگرێ.ئەم سیستەمە لە لایەن ئەندروتاننبام، بۆ فێرخوازانی زانکۆ لە هۆڵەند بۆفێرکاری یونیکس گەشەی سەندبوو. مینیکس لەگەڵ ڕێکخەری ئینتێڵ x86 زۆر بە باشی ئیشی دەکردهەر چەند ئەم سیستەمی کارپێکردنە سنوورداری تایبەت بە خۆیشی هەبووبۆ وێنە تەواو کۆدەکانی لە بەردەست نەبوو زۆر یەک لە تایبەتییەکانی یونیکسی تێدا نەبوو و لایسنێس یان مۆڵەتدانەکەیشی نرخی لە سەرەوە بوو.

تەواوی خاڵەکانی سەرەوە کە ئاماژەمان پێی کرد بوو بەهۆکارێک کە لینوس سیستەمی کارپێکردنی خۆی گەشە بدا.ئەو بڕیاری دا کە سیستەمی کارپێکردنێک لە سەر بنەمای مینیکس و یونیکس پەرەبدا. هەر چەند لە سەرەتای ئیشەکە لینوس لە دژواری و ئەرکە جیاوازەکانی ئەم ئەرکە ئاگادار نەبوو. هەروا ئەو نەیدەزانی کە ئەم بڕیارە چەندە کاریگەری لە سەرخۆی و خەڵکی جیهان هەیە.هەر ئەم بڕیارە بوو بە هۆی ئەوە کە لینوس بۆ ماوەیێکی زۆر دەست لە خوێندن بکێشێت.

لە ڕێکەوتی ۲۵ خەرمانانی ۱۹۹۱،ترۆڤاڵدز بڕیارەکەی بۆ گەشە سەندنی  سیستەمی کارپێکردنی خۆڕایی و سەرچاوەکراوە بڵاو بکاتەوە.ئەم هەواڵە لە گرووپی هاوڵنێری مینیکس بڵاو کرا وە بە عینوانی یەکێک لە نە نرخترین بەڵگەکانی جیهانی کۆمپیوتر ناسرا.دەقی ئەم بڵاوکراوە بەم جۆرە بوو :

” سڵاو بە تەواوی بەکارهێنەرانی مینیکس

من لە حاڵێ گەشەدانی سیستەمی کارپێکردنی خۆڕایی(بە شێوازی بێتاقەتی ڕۆژان)ـم.ئەم سیستەمە لە سەر ڕێکخەرەکانی 386 چاکسازی بووە. چالاکی من لە سەر ئەم سیستەمی کارپێکردنە لە مانگی ئاڤریڵ دەستی پێکردووە وە بەم زووانە یەکەمین وشانە بڵاو دەکەم.من لە هەر پێشنیار و ڕخنەیێک  لە سیستەمی کارپێکردنی مینیکس کە سیستەمەکەی من هاوشێوەی ئەوە بە ڕەهەند وەردەگرم.

لە ئێستا دا بەشی وشانی ۱.۰۸ و gcc و وشانی 1.40 لە سەر سیستەمەکەم دامەزراوە وە وادیارە هەموو شتێک بە باشی ئیش دەکا.بە دڵنیاییەوە تا چەند مانگی داهاتوو بە ئاکامی باش  دەگەیێم.من لە هەموو ڕخنە و پێسنیار پێشوازی دەکەم بەڵام  بەڵێن بۆ جێبە جێکردنی تەواو لێدوانەکانم نادەم.

لینوس ترۆڤاڵدز

لە 17 سپێپتەمبر هەر ئەو ساڵە،پاش هەوڵدانێکی فرە و بێ وچان، وشانی یەکەمی ۰.۰۱ سیستەمی کارپێکردنی لینوکس ئامادە کرا.یەکەمین وشانی فەرمی ۰.۰۲ لە ئۆکتەبری  ناسرا کە توانایی جێبەجێکردنی Bash و GCC بوو.ئامادە بوونی ئەم وشانە  بوو بە هۆکارێک کە لینوس نامەیێک بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکەی بە شێوازی هاوبەش بڵاو بکاتەوە، کە لە ئەمڕۆ دا بە عینوانی گەورەترین پڕۆژەی هاوبەشی جیهان ناسراوە.لە ناوەرۆکی ئەم نامە هاتووە :

” ئایا خوازیاری ڕۆژەکانی لوتکەی مینیکس دەخۆن لە وشانی۱.۱ ؟ئاواتی ئەوە کە هەر کەس بتوانێت دراویڤی خۆی پەرە بدا؟ئایا بێ پرۆژە ماوەن و هەر کەس دەتوانێت سیستەمێکی خۆی پەرە بدا؟ئایا لەو هەموو شتە کە لە مینیکس جێبەجێ دەکرێت بێ تاقەت بوون؟ گەر وایە ! ئەم نامە باشترین بژاردەی ئێوەیە.

هەروەها ماوەیێک لەمەو بەر نووسیم و ئاگاداریم دا ، کە خەریکی گەشە3 پێدانی سیستەمێکی خۆڕایی و هاوشێوە مینیکسم کە بۆ چارەسەری AT-386  چاکسازی کراوە.پاش ماوەیێک ئەم سیستەمە بە قۆناغی کۆتایی گەیشت. من بەڵێنم داوە کە سەرچاوەی ئەم ئەم سیستەمەی کارپێکردنە بڵاو بکەمەوە.لە ئێستا دا ئەم سیستەمە لە وشانی 0.002 هەیە.بەڵام بە ئاسانی توانیویەتی کە نەرمەکالاکانی bash، gcc، gnu-make و gnu-sed و compress دامەزرێنێت.

سەرچاوە کۆدەکانی تایبەتیی من لە ناونیشانی nic.funet.fi یا (۱۲۸.۲۱۴.۶.۱۰۰) وە لە لقی/pub/OS/Linux دانراوە.لەم شاخە فایلیREADME لەگەڵ ژمارەیێک فایلی باینێری بۆ دامەزراندن لە لینوکس بوونی هەیە.سەرچاوەی تەواو کۆدەکانی ناوک یان کێرنێڵ بۆ هەمووان لەبەردەستە.بۆ ئەوە لە هیچ کۆدێکی مینیکس لە نێوی سوودی نەگرتووە.ئەڵبەت سەرچاوەی کتێبخانەکان بە تەواوی بەلاش نین و ناتوانرێت پەرەیان پێ بدەین.تائیشتاش ئەم سیستەمەش بە باشی ئیشی کردووە.”

ئێری لێمکی دۆستی ترۆڤاڵدز پێشنیاری دا کە پرۆژەکە لە نێو تۆر بڵاو بکاتەوە تا ئەم سەرچاوانە بۆ خوێندن و سودوەرگرتنی کەسانی دیکە لەبەردەست بێت.لێمکی خۆی گەشەپێدەری خزمەتگوزاری FTP با ناوی ftp.funet.fi بوو ، پەۆژەکەی لینس ترۆڤاڵدیشی لە سەر خزمەتگوزاری خۆی بڵاو کردەوە.

ترۆڤاڵدز ناوی Freax بۆ سیستەمی کارپیکردنی خۆی هەڵبژارد.

لینوس سەرەتا بڕیاری دا کە ناوی لینوکس (تێکڵاوێکی لە ناوەکانی مینیکس و لینوس) بۆ پرۆژەکەی هەڵبژێرێت.بەڵام پاش ماوەیێک ئەم ناوەی بە خۆپەسەندانە زانی و کردی بە Freax کە تێکڵاو بوویێک لە ناوەکانی، Freak ، Minix وFree . بەڵام لێمکی هاورێی لینوس ئەم پرۆژەی بەناموی لینوکس لەسەر خزمەتگوزارییەکەی بار کرد وە بوو بە سیستەمی کارگێڕی لینوکس.

یەکێک لە بڕیارە گرنگەکانی لینوس لە سەرەتای ناساندنی لینوکس ئەوە بوو کە لە ژێر مۆڵەتدانی  GPL بڵاوی بکاتەوە.ئەمەش بە وتەی لینوس یەکێک لە گەورەترین بڕیارەکانی ژینانی ترۆڤاڵدز بوو. مۆڵەتدانی General public license لە لایەن ستۆڵمەنی، پشتیوانی نەرمەکالای ئازاد دەستکاری و نووسراوە وە بە پێی ئەم مۆڵەتدانە هەر کەس دەتوانێ خویندن،گۆڕان ،دەستکاری و بڵاو کردنی نەرمەکالا بە پێی خواست و حەزی خۆی بدا ،تەنها ئەرکەیشی ئەوەیە ئازاد کردنی کۆدەکانی گەشەپێدراوەی خۆیە کە لە سەرە نەرمەکالای سەرەتایی ئەنجام بووە.

هەر ئەم بڵاو بوونەی سەرچاوەکۆدەکانی لینوکس بوو بەوە کە هەزاران هاککەر و بەرنامەنووس لە سەرتا سەری جیهان هان بدە کە ئەم نەرمەکالا پەرە پێبدەن و بەهێزی بکەن.

تیشکۆی ترۆڤاڵدز لەم کاتە زۆرتر لە سەر کێرنێڵ یان ناوکی سیستەمی کارپێکردنەکەی بوو.خۆسبەختانە ستۆڵمەن و بونیاتی نەرمەکالای ئازاد زۆر نەرمەکالای دیکەیان بۆ وشانی ئازادی یونیکس دروستکردبوو.ئەم نەرمەکالانە لە داهاتوو بوون بە لق و پۆی فەرمی دابەشکراوەکانی لینوکس.بەشەکانی دیکەی لینوکس لە دابەسکراوەی یەنیکس برێکڵی وەرگیرا.سیستەمی X window  کە بۆ بەرێوەبردنی ناوەرۆکی گرافیکی لینوکس و سیستەمەکانی دیکەی یونیکس سودی لێوەرگیرا لە لایەن زانکۆی MIT ئامادە کرا.

لینوکس پەرە دەستێنێت

توانایی و خێرایی زۆری لینوکس دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەکە کەسایەتی و کۆمپانیاکان  بە تاقمەی پەرە پێدەری زیاد بکرێن.ئەم پرۆسە بوو بە هۆکارێک بۆ زیادکردنی خێرای بەکارهینەرانی.شارەزایی فرەی ترۆڤاڵدز بوو بە هۆکارێک کە بە عینوانی مامۆستا لە زانکۆی هیلسێنکی دەست بە کار بگرێ ئەو لە لایەن وانەوتن دەیتوانی گەشە بە لینوکسیش بدا.

یەکێک لە ئەرکەکانی ترۆڤاڵدز لە هاوپۆلی فێرکاری زانستی سەرەتایی کۆمپیوتر لە ساڵی  ۱۹۹۳،ناردنی ئیمەیل بۆ مامۆستاکەی بوو.یەکێک لە فێرخوازانی بە ناوی تاومونی کە قارەمانی کارەتا بوو،   لە ئیمەیلێك داوای هاوسەرگیری لەگەڵ ترۆڤاڵدز  کرد.ئەم داوا لە ئاکام بوو بە  هاوسەرگیری وە سێ ساڵ پاس ئەم ئیمەیلە یەکەم منداڵیان بە دونیا هات.

ڕیچارد ستۆڵمەن باوڕی بوو کە ئەم سیستەمە دەبێ  بە ناوی گنو/لینوکس، ناو ببرێ.

لە دایک بوونی یەکەم منداڵ هۆشی ترۆڤاڵدزی لە گەشەپێدانی سیستەمی کارپێکردن دوور کرد.بەڵام ئەو توانی لە دێسامبری ساڵی۱۹۹۶ وشانی ۲.۰ لینوکس بڵاو بکاتەوە. ئەم وشانە چاکسازی زۆری لەسەر کرابوو،گرینگترینیان توانایی دامەزراندنی لە سەر زۆربەی ڕێکخراوەکان بوو.پێشکەوتنی لینوکس ئەوەندە خێرا بوو کە لە ساڵی ۱۹۹۷،دامەزراندن بۆ سێ ملیۆن دەخەمڵا.دوو ساڵ پێس ئەم ئامارە دامەزراندنی لینوکس چووە نێر 7 ملیۆن.

قۆناغەکانی پێشکەوتنی لینوکس جار وابوو لە ڕیجکەی سەرکەوتن ڕخنەی زۆری پێ دەکرا.بۆ وینە پرۆفسۆر تانێنبام لە بەکار نەبردنی میکرۆکێرنێڵەکان لە لینوکس دڵخۆش نەبوو و لە ساڵی ۱۹۹۲ لە بابەتێک گووتی کە :” لینوکسلە یاد چووە و کۆنەیە”.

بێجگە لە تانێنبام، ستۆڵمەن باوڕی وا بوو کە ناوی لینوکس بە تەنهای بۆ ئەم سیستەمەم گونجاو نییە و دەبێ پێی بڵێین گنو/لینوکس. بەڵگەی ستۆڵمەن بۆ ئەم باوڕە ئەوە بوو کە زۆر لە نەرمەکالای پەرە پێدراوە لە کێرنێڵی لینوکس بوونی هەیە و ڕۆڵی گێڕاوە.

 

هەڵیخە