ڕیچارد ستۆڵمەن:بونیاتنەری شۆڕشی نەرمەکالای ئازاد

پێشەکی

ڕیچارد مەسیۆ(مەتیو) ستۆڵمەن-Richard Matthew Stallman- بە کورتی ناسراوە بە RMS ،بەرنامەنوس و هاککەرێکی ئەمریکی و پشتیوانی نەرمەکالای ئازاد.بڕێزیان پشتیوانی نەرمەکالای ئازادە و ڕونووس، بڵاوکردن، گۆڕانکاری و خوێندنی کۆدی نەرمەکلالاکان مافی بەکارهێنەر داناو کە بۆ یەکەم بار بیسرا.

یەکێک لە بەرهەمەکانی ستۆڵمەن لە جیهان نەرمەکالای پرۆژەی گنو (GNU) بوو.چالاکیەکانی دیکە دروستکردنی بونیاتی نەرمەکالای ئازاد و گەشەپێدانی وەرگێڕەکانی گنو،گنو ئیمەکس و مۆڵەتدانی گشتی گنو بوو.

ستۆڵمەن پێس قەدەم لە واتای کۆپی (Copyleft) ناسراوە.ئەم مانا یەکێک لە واتاکانی سەرەتایی و بنەمایی سود وەرگرتن لە یاسای مافی نەرمەکالا بۆ گەشەپێدان و  سوودگرتن و هاوبەشی لە  نەرمەکلای ئازادە.هەروەها  نووسەری مۆڵەتدانەکانی نەرمەکلای ئازادە کە واتاکان کۆپی لێفت شرۆڤە دەکا.گرینگترین مۆڵەتدانی نووسراوە لەم بەشە GPL ە کە زۆرتر لە مۆڵەتدانەکانی دیکە بۆ نەرمەکلای ئازاد سوودی لێ دەبینن.

لە نێوان دەهەی ۱۹۹۰،ستۆڵمەن زۆربەی تەمەنی خۆی لە رێگای پاراستنی شۆرشی نەرمەکالای ئازاد و گفتوگۆ و چالاکی لە برگیری لەوان سەرف کرد.ستۆڵمەن دژ بە زۆر لە واتاکان و یاساکانی پەتێنتی نەرمەکالا، یاسای دیجیتاڵ، گرێبەستی لە سەر بڵاو نەکردن و کلیلی چالاکی نەرمەکالا بوو.

 

لەدایکبوون و خوێندن

لە شاری نیۆیۆرک لە دایک بوو.دایکی ئالیس لیپمەن،مامۆستا و باوکی،دەنیل ستۆڵمەن، بریکاری چاپەمەنییەکان بوون.ستۆڵمەن لە منداڵی پەیوەندی باشی لەگەڵ خانەوادەی نەبوو.ئەو لە منداڵی خولیای کۆمپیوتر بوو. لە لاوی لە تاقمەی هاوینی فەرمانی ماشینی IBM 7094 ،بە جیاتی کتێبەکانی فێرگە و چیرۆک خوێند.

ستۆڵمەن لە نێوان ساڵەکانی ۱۹٦۷ تا ۱۹٦۹ لە بەرنامەی فێرکاری  لە زانکۆی کۆلۆمبیا هاوبەشی کرد.هەروا یاریدەدەری تاقیگای بیۆلۆژی زانکۆی راکفلێر بوو.هەر چەند ستۆڵمەن خولیای کۆمپیوتر و بیرکاری بوو، بەڵام مامۆستاکەی باوڕی وا بوو کە ستۆڵمەن دەبێ لە  زانکۆ بیۆلۆژی بخوێنێ.

یەکەم ئازموونی ڕیچارد ستۆڵمەن لەگەڵ کۆمپیوتر ڕاستەقینە لە ناوەندی پشکنینی IBM لە نیۆیۆرک بوو.لە کاتی خوێندنی پێش زانکۆ، نەرمەکالایێکی پشکنینی ژمارەیی بە زمانی فۆرترۆن نووسی.پاش تەواو کردنی پرۆژەکەی گوتی :

سوێندم خواردووە کە هیچ کات لە زمانی FORTRAN سوود وەرنەگرم.ئەم زمانە بە هەڵسەنگاندن لەگەڵ زمانەکانی دیکەی بەرنامەنووسی زۆر لاوازە.

پاش پرۆژەی فۆرترۆن، لە بەردەوامی هاوین دەستکاریکەرێکی دەق لە زمانی بەرنامەنووسی APL هەر وەها، پێش رێکخەرێکی بۆ زمانی بەرنامەنووسی PL/I لە دەزگای IBM System/360 ،گەشە دا.

 

بونیاتنەری شۆڕشی نەرمەکالای ئازاد بۆ بەردەوامی لە خوێندن، ڕەوانەی زانکۆی هارڤارد بوو.لە یەکەم ساڵی خوێندنی لە ئەو  زانکۆ لە هاوپۆلی گرینگی بیرکاری بەناوی  Math 55  پلەی یەکەمی هاورد.هەرچەند کە منداڵیێکی زۆر ناخۆشی بردە سەرەوە بەڵام لە ژیانی زانکۆی هارڤارد زۆر زۆر دڵخۆس و ڕازی بوو و دەیگوت ئەمە یەکەم ماڵی ڕاستەقینەی منە.

پاش ساڵێک خوێندن لە هارڤارد.ریچارد ستۆڵمەن بوو بە ئەندامی تاقیگای هۆشی زیرەک. لەو ساڵانە ستۆڵمەن کەسایەتیێکی ناسراو لە زانکۆ بوو بە تایبەت لە جیهانی هاککەرەکان وە بە گشتی بەناوی سەرەتایی بە ناوی RMS ناسرا.لە ساڵی ۱۹۷۴، ستۆڵمەن بڕوانامەکەی لە بلەی کارناسی لە فیزیک لە هارڤارد وەرگرت.

شوێنی دیکە بۆ ستاڵمەن زانکۆی  MIT بۆ بەردەوامی لە خوێندن بوو.هەر چەند گەرەکی بوو لە هارڤارد بمێنێتەوە ،بەڵام ماساچۆسێتی هەڵبژارد بە ماڵی  و خانووی دووهەمی. پاش تەواو بوونی لە پلەی کارناسی باڵا، ریجارد بەردەوام بۆ خوێندنی لە پلەی دۆکتۆرا هەوڵی دا.بەڵام بڕیاری پاش یەک ساڵ لە خوێندنی دکتۆرا، بەرنامەنووسی لە تاقیگای هۆشی زیرەکی هەڵبژارد.

دەورانی ئیش لە MIT :

گێری ساسمەن، بەرێوەبەر و رێنمای ستۆڵمەن لە تاقیگای MIT بوو.لە ساڵی ۱۹۷۷، ئەو لەگەڵ ریچارد وتارێکیان بە ناوی Dependency-Directed Backtracking لە سنووری هۆشی زیرەک بڵاو کرد.ستۆڵمەن لە کاتی چالاکی لە زانکۆی MIT، لە پرۆژەی فرەی نەرمەکالا زانکۆ ڕۆڵێ دەگەڕان. لە نێو ئەم پرۆژانە دەتوانین بە TECO و Emacs و زمانی بەرنامەنووسی ماشین Lisp ئاماژە بکەین.

ستۆڵەمەن ڕۆڵی هاککەری خۆی لە تەواو ئەم پرۆژانە پاراست و هەر لەو زەمەنە ڕخنەی فرەی زۆر دەگرت بە دەستپیگەیشتنی سنووردار بە کۆمپیوترەکان لە تاقیگا.لەو کاتانە تاقیگای MIT هەزینە و پارەی پشتیوانی لە ڕێکخراوەی DARPA وەردەگرت.

دژایەتی بۆ سنووردارکردنی نەرمەکالا لە دەوران ئیش لە MIT دروست کرا

 

لە ساڵی 1977، لە تاقیگای زانستی کۆمپیوتر لە MIT سیستەمی چاودێری وشەی نهێنی چالاک بوو.ستۆڵمەن بە سەرکەوتووانە هاکی کرد و لە پەیامێک، وشەی نهێنی بەکارهێنەرانی بۆیان نارد. لەم پەیامە ستۆڵمەن گوتی کە بە جیاتی وشەی نهێنی خشتەکە جۆڵ دابنن تا دەستپێگەیشتنی ئازاد هەبی بە سیستەمەکەتان. ستۆڵمەن تا چەندین ساڵ لەم سەرکەوتنەی خۆی باسی دەکرد.

ریچارد ستۆڵمەن، هۆگری کولتوری هاک بوو کە گەڕان لە نەرمەکالا و قیت بوون دەربارەی چۆنیەتی ئیشکردنیانی داوا دەکرد.ئەم کولتورەش لە ساڵەکانی کۆتایی دەهەکانی 1970 تا 1980، کەم کەم کاڵ ببوو.لەو زەمەنە زۆرتری کۆمپانیاکان بەرهەمهێنانی نەرمەکالا زۆرتر کۆدی سەرچاوەکانیان بڵاو نەدەکرد ، هەر وەها قەدەغەکردنی سوود وەرگرتن لە نەرمەکالای ساختە زۆر بە توندی جێبەجێ دەکرا.

نەرمەکالای تایبەت لە سەرەتای دروستبوونی کۆمپیوتر بوونی هەبوو.ئەم نەرمەکالانە لە ژێر دەسەڵاتی تاقمە یان کۆمپانیاییک بوو کە لە ڕێگای یاسا و رێساکان لە ڕوونووسکردن و بڵاوکردنی بەرگیریان دەکرد.لە ساڵەکانی نێوان ۱۹۷۰ و ۱۹۸۰،نەرمەکالای تایبەت خەریک بوو دەبوو  بە نەریتێکی ئاسایی لە جیهان.گۆڕینی یاساکانی  سودگرتن لە نەرمەکالا ،پاش پەسەند کردنی یاسای مافی ڕوونووس لە ساڵی ۱۹۷۶،بەهێزتر ببوون.

لە ساڵی ۱۹۸۰، چاپکەری لەیزێری لە لایەن کۆمپانیای زیراکس بۆ تاقیگای MIT کڕیا.ستۆڵمەن و هاککەرەکانی دیکە  دەستپێگەیشتن بە کۆدەکانی ئەم چاپکەرەیان نەبوو.بەڵام ستۆڵمەن و هاوکارەکانی چاپکەری پێشووی تاقیگایان بە شێوازێک گۆڕا کە لە کاتی تەواو بوونی چاپکردن،بە بەکارهێنەران یان لە کاتی خراب بوون بۆ بەکارهێنەران پەیام بنێرن.ئەم سنووردار بوونی چاپکەر ستۆڵمەنی قانع کرد کە ،بەکارهێنەران دەبێ دەستپێگەیشتنی ئازادیان بە سەر نەمەکالاکانیان هەبێ.

ستۆڵمەن سنووردارکردنی نەرمەکالکانی جنایەت بە دژی مرۆڤ دادەنا.

کاتی چالاکی لە تاقیگای هۆشی ساختە، ستۆڵمەن هەوڵی فرەی دا بۆ بەرگیری لە تایبەتکردنی لە دونیای نەرمەکالا و هێزی کۆمپانیاکان.دوو گرووپ لە ئەندازیارانی ئەم تاقیگا ماشینی تایبەت بۆ جێبەجێکردنی زمانی بەرنامەسازی Lispیان گەسە دا. گرووپێک بە ناوی Lisp Machines Inc وە گرووپەکەی دیکە بەناوی Symbolics . ستۆڵمەن ئاگادار بوو کە گرووپی Lisp Machines دوو ساڵ بەردەوام هەوڵی دا بەرهەمی Symbolics هاوبەش بکا هەر چەند کواڵێتی کەم بوو بەڵام دژ بە تایبەتکردنی نەرمەکالا وێستا.

ستۆڵمەن باوەڕی بەوەیە کە شۆڕشی نەرمەکالای ئازاد دەبێ بەکارهێنەران بۆ هاوبەشکردنی نەرمەکالاکان و هەروەها خوێندن و گۆڕانکاری لە نەرمەکالاکانیان هەبێت.ئەو بەم باوڕەیە کە کۆمپانیاکان کە بەرگیری لەمەدە کەن دژ بە ئازادی و کۆمەڵگای پێسکەوتوون و کارەکەیان دوورە لە ڕەوشت.

هەڵیخە