دێنیس ڕیچی :خولقێنەری زمانی سی و یونیکس

پێشەکی

یەکێک لە گاریگەرترین کەسایەتییەکانی جیهانی کۆمپیوتر، خولقێنەری زمانی سی( C) و سیستەمی کارگێڕی یونیکس(Unix).
دێنیس مەک ئاڵیستێر ڕیچی(Dennis MacAlistair Ritchie) لە دایک بووی ٩ـی خەرمانانی ساڵی ١٩٤١ لە نیۆیۆرک.دەتوانین بێژین کە ڕیچی باوکی زۆر یەک لە نوێ کارییەکانی ئێستای جیهانی کۆمپیوتر و پیشەسازی ئایتیە. بەڕێزیان، یەکێک لە زمانە کانی سیستەمی کۆمپیوتر بەناوی “C” داهاورد و گەشەی پێدا.یەکێکی دیکە لە ئیشەکانی داهێنانی سیستەمی کارگێڕی یونیکس بوو کە دەتوانین بڵێن ، دایکی سیستەمەکانی لینوکس، ماک و ویندۆزە.

دێنیس سیستەمی کارپێکردنی یونیکسی لەگەڵ یەکێک لە هاورێیانی خۆشەویستی بەناوی کەن تامپسۆن گەشە دا.ئەم جووتە خەڵاتی فرەیان بە هاوکاری یەکتر بەدەست هێنا. خەڵاتی تۆرینگ لە ساڵی ١٩٨٣، میداڵی هامینگی ڕێکخراوەی IEEE لە ساڵی ١٩٩٠ و میداڵی نیشتمانی پیشەسازی ئایتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ساڵی ۱۹۹۹ و … . لە کۆتایی ژیانی کارکردنی، لە پێش خانەنشین بوونی بە عینوانی بەڕێوەبەری توێژینەوەی کۆمپانیای نەرمەکالای لۆسێنت (Lucent Technologies) چالاک بوو.لە جیهانی ئایتی ناوی بەم جۆرە دەبردرێ ( DMR ).

لەدایکبوون و خوێندن

لە ٩ـی خەرمانانی ١٩٤١ لە گوندی برۆنکسڤیلی(Bronxville) نیۆیۆرک لە دایک بوو.باوکی ئەلیستێر ئیی،ڕیچی یەکێک لە زانایانی تاقیگای بەناوبانگی بێڵ(Bell Labs) و یەکێك لە نووسەرانی بیرۆکەی گێژەنی سویچکردن(switching circuit theory) بوو.
پاش تەواو بوونی خوێندنی سەرەتایی، لەگەڵ خانەوادەکەی چوون بۆ سامیت لە نیوجێرسی وە خوێندنی پێش زانکۆی لەوێ تەواو کرد.خوێندن لە قۆناغەکانی کارناسی،کارناسی سەرەوە و دکتۆرای لە زانکۆی هارڤارد بە کۆتایی گەیاند.کارناسی لە فیزیا، ئینجا لە قۆناغی سەرترەوە لە بیرکاری، خوێندنی تەواو کرد.تێزی دکتۆرای لە ” چوارچێوەی بەرنامەکان و ئاڵۆززی ژمێریاری” لە ژێر چاودێری پرۆفسۆر پاتریک سی فیشێر ئەنجام دا .بەڵام هیچ کات بڕوانامەی دکتۆرای خۆی نەگرت.
لە کاتی خوێندن لە گەڵ کۆمپیوتری Univac ئاشنا بوو و زۆر جەختی دەکردە سەر ئەوە چۆن ئیش دەکا.ئەم زیرەکییەی بوو بە هۆکارێک کە لە کاتی خوێندنی دکتۆرا ئیشێکی کاتی ڕۆژانە لە (MIT) پەیدا بکا.ئەو کاتە زانستی کۆمپیوتر و نەرمەکالا بڕوانامەی هەرەک نەبوو و کۆمپانیاکان بۆ بەڕێوەبردنی کۆمپیوترەکانیان زۆر کێشەیان هەبوو.زیرەکی ڕیچی هەرچەند بڕوانامەیێکی نەبوو، بۆ کۆمپانیا (MIT) زۆر بەسوود بوو.

چالاکی ئیش

لە ساڵی ١٩٦٧ لە “ناوندی لێکۆڵینەوەی زانستی و ژمێریاری تاقیگای بێڵ” دامەزرا.لەوێ بوو کە لەگەڵ کێن تامپسۆن (خولقێنەری زمانی B وە یونیکس) بوو بە هاوڕێ.وە لە دەهەکانی ١٩٦٠، توێژینەوەی فرەیان لە سەر سیستەمی کارگێڕی Multics هەبوو.ناوی ئەم سیستەمی کارگێڕییە کورتکراوەی” سیستەمی خزمەتگوزاری زانیاری و ژمێریاری چەند ئەرکیی – Multiplexed Information and Computing Srvice ) بوو . کەڵە کۆمپانیاکان وەک تاقیگای بێڵ، زانکۆ MIT و کۆمپانیای جێنێڕاڵ ئێلێکتریک، بۆ ئەم پرۆژە پارەیان ترخان دەکرد.دەتوانین بڵێین کە ئەم سیستەمە باوکی سیستەمەکانی ویندۆز NT ، ماکmacOS و یونیکسە.لە دەرەنجام لە ساڵی ١٩٦٩ تامپسۆن و ڕیچی لەم پرۆژە دەرکران.

پاش ئەم هاوکارێییە، تامپسۆن لە ساڵی ۱۹۷۰، مینی کۆمپیوترێکی بە ناوی PDP-7 لە تاقیگایێکی کۆمپانیا، پەیدا کرد؛ نەرمەکالای خۆی بە یارمەتی ڕیچی و هاوکارەکانی دیکە لەسەر تاقی دەکرد و پەڕەیان پێدەدا.برایان کرینگان ناوی ئەم سیستەمە بۆ یونیکس پێشنیار کرد.
پاش ئەمە تامپسۆن بۆ تەواکردن، زمانی ئیسێمبڵی لەگەڵ زمانێکی دیکەی ئاست سیستەم بە ناوی زمانی B پەرەدا. ڕیچی گەشەپێدانی ئەم زمانە و سیستەمی یونیکسی لە ئەستۆ گرت و ناوی زمانی C بۆ هەڵبژارد.دێنیس ڕیچی تەواوی تەمەنی بۆ ئیش، لە تاقیگای بێڵ گوزەراند ئەم تاقیگا دوایی لە دەهەکانی ١٩٩٠ بە ناوی AT&T گۆڕدرا. ڕیچی لە ساڵی ٢٠٠٧ خانەنشین کرا.

دێنیس ڕیچی هاوکاری زمانەکانی دیکە وەک Limbo سیستەمی کارپێکردنی Plan 9 و Inferno ــیش بوو.

زمانی سی( C) سیستەمی کارپێکردنی یونیکس(Unix)

ناوبانگی دێنیس ڕیچی ، بۆ گەشەپێدانی زمانی سی کە بەجۆرێک بنەما و کۆڵەکەی سیستەمی کارپێکردنی یونیکسە، دەرچووە.بەڕێزیان یەکێک لە نووسەرانی کتێبی بەناوبانگی” C Programming Language “ـــە؛ کە لە لایەن پرۆگرامێرەکان بە “ئینجیلی بەرنامەنووسی” ناو دەبردرێت.
یەکێک لە ئەرکەکانی دێنیس ڕیچی لە سەر سیستەمی کارگێڕی یونیکس پۆرتکردن لە سەر سیستەمەکان و پڵەتفۆرمەکانی دیکە بوو.تا پێش یونیکس و زمانی سی، بەرنامەکانی سیستەمی کارگێڕی سنووری فرەیان بوو،هەر بۆیە تەنها لە سەر ڕەقەکالایێکی تایبەت ئیشیان دەکرد.

دێنیس هەمیشە باوڕی وابوو کە :

ئەو تەناها بەشێکی بچکۆلانە لە گرووپێکە و ئەو کارانە کە ئەو کردوویەتی زۆر کەسی دیکە دەیانتوانی لەو کات و ساتە بیکەن.

بەڵام خولقینەری زمانی ++C لە گفتۆگۆیێک گوتی :

گەر دێنیس لەسەر بیرکاری بەردەوام ببواێی، ئێمە هیچ کات سیستەمی کارگێڕی یونیکسمان نەدەبوو.

لە جیهانی ئەمڕۆ! زۆر یەک لە سیستەمەکانی کۆمپیوتر و نەرمەکالاکان لە سەر زمانی سی ( C ) پێکهاتوون و گەشەیان سەندووە. سیستەمی یونکیس ، دایکی سیستەمەکانی دیکەیە کە دابەشکراوەی لینوکس یەکێکیانە. دێنیس لە ساڵی ١٩٩٩ گوتی کە سیستەمی لینوکس و “BSD” یەکێک لە دابەشکراوەکانی یونکیسن و لینوکس سالم ترین و پارێزراوترین بەرهەمی یونیکسە…لەبەردەوامی گفتوگۆکەی گوتی کە یونیکس و لینوکس بەرهەمی زۆر یەک لە زانایان کۆمپیوتری پێشوو بەتایبەت تامپسۆن بوون.

خەڵاتەکان

ریچی و تامپسۆن لە ساڵی ١٩٨٣ بە هۆی خولقاندنی سیستەمی کارپێکردنی یونیکس و بیرۆکەی گشتی سیستەمی کارپێکردن، خەڵات و ڕێزیان لێگیرا. هەروا میداڵی Richard W.Hamming لە ساڵێ ١٩٩٠ لە لێژنەی ئەندازیارانی برق(کارەبا) و ئێلیکترۆنیک IEEE پێ بخشرا. هۆکار گەشەپێدانی زمانی سی بوو.
لە ساڵی ١٩٩٧، ناوی ڕیچی و تامپسۆن لە مووزەی مێژووی کۆمپیوتر تۆمارکرا.لە ساڵی ١٩٩٩ میداڵی پیشەسازی ئایتیان لە دەستی بیل کلینتۆن سەروکۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا وەرگرت.

ژیانی کەسی و مردن

بەو جۆرە کە ڕۆژنامەکان نووسیویانە کە دێنیس هیچکات هاوسەرگیری نەکردووە.هاورێکان و کەسانی نزیکی دەڵێن کە ئەو کەسێکی با ئەدەب،ئارام و خۆشەویست لای هەمووان بووە. ریشێکی درێژی هەبوو .ئیشەکەی لە نیوەڕۆ تا مەودایێک لە شەو ئەنجام دەدا.
دێنیس ڕیچی لە ساڵی ٢٠١١، بە دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ نەخۆشیێکی دژوارو سەخت ، لە تەمەنی ٧٠ ساڵی کۆچی دوایی کرد.
مێژوونووس جیهانی کۆمپیوتر پائۆل ئێی سرۆتیزی دەڵێت :

ریچی هیچ کات لە بەر چاو نەبوو.هیچ کات ناوێکی بەناوبانگی، لە نێو ژاوەژاوی ڕێکلام نەبوو.بەڵام گەر سەرنجێکی زیرەکانەتان دەدا لە کۆمپیوترەکەتان ناوی دێنیستان لە هەموو جێگایێکی دەدی.

ریچی ٧ ڕۆژ پاش ستیڤ جۆبز، کۆچی دوایی کرد.مردنی ئەم دوو کەڵە زانایە زۆر کەسی بە هەڵسەنگاندنی کەسایەتیان هاندا …سەرئەنجام باوڕ وا بوو کە ریچی شۆڕشگەرێکی مەزن لەقەڵەم درا کە بنەمای سەرکەوتنی جۆبز و کۆمپانیای ئەپڵی بوو.
دابەشکراوەی لینوکسی فێدۆرا ١٦ و وشانی ٩ سیستەمی کارپێکردنیFreeBSD ، پاش مردنی دێنیس ڕیچی بە پێی ڕیزگرتن لە کۆشش و هەوڵەکانی، بەناوی بەڕێزیان بڵاو کران.

هەڵیخە