سەرەتا دەبێ بزنین کە FFmpeg چییە ؟ بۆ چی بکار دێت ؟
FFmpeg کتێبخانەیێکی زۆر گەورەیە کە ئێوە دەتوانن دەستکاری فایلەکانی ڤیدیۆ و دەنگی زۆر بە هێز و بە باشی ئەنجام بدەن.ئەم ئامرازە  خۆراییە و دەتوانێت زانیاری فایلەکان ،گۆڕینی فۆرماتی فایلەکان،پەساندن لە قەبارەی کەم،جیاکردنی دەنگ لە فایلی ڤیدیۆ …هتد زۆر بە خێرایی و ئاسانی ئەنجام بدات.
ئەم نەرمەکالا بۆ سیستەمەکانی ویندۆز ،ماک و گنولینوکسیش لە بەردەستە.گەر پێت خۆشە فێر کارکردن لەگەڵ نەرمەکالای FFmpeg و فەرمانەسادەکانی بیت دەتوانیت ئەم بابەتە بخوێنیت.ئاگادارت دەکەم کە فەرمانەکانی نەرمەکالای FFmpeg زۆرن بەڵلام ئەم چەن فەرمانە کاری تۆ رێدەخات.
داگرتن و دامەزراندنی FFmpeg
هەروا کە وتم ئەم نەرمەکالا بۆ سیستەمەکانی ماک،ویندۆز و گنو لینوکس وشێندراوە.دەتوانی لەم بەستەرە سەردانی پەڕەی داگرتن بکەیت و بۆ وشانی 32 بیت و 64 بیت دایبگریت.

هەروەها گەر لە ماک کەڵک وەردەگریت دەتوانیت سەردانی ئەم بەستەرەش بکەی بۆ داگرتنی

بەکارهێنەرانی لینوکس دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرە بکەن بۆ داگرتنی پاکەتەکان.یان لەترمیناڵ تەنها بنووسن FFmpeg ئینجا فەرمانی دامەزراندن نیشاندەدرێت لە ترمیناڵ.گەر پێشتر داتانمەرزاندبێت ئەم زانیاریەتە پێنیشاندەدات.

qezwan@chawg:~$ ffmpeg
ffmpeg version 2.8.6-1ubuntu2 Copyright (c) 2000-2016 the FFmpeg developers
۱- بینینی زانیاری فایلی مێدیاکەتان

گەر ئێوە لەسەر کۆمپیوترەکەتان فایلێکی مێدیاتان هەیەو پێتان خۆش بێت زانیاری ئەو فایلە بەدەست بێنن دەتوانن لەم فەرمانە سوود بگرن.بۆ وێنە من لە خوارەوە پێم خۆشە کە زانیاری فایلی video.mp4 بەدەست بێنم.ئێوە دەبێت مەسیری ئەو فایلە بنووسن(واتە ئەو شوێنە کە داتانناوە).

ffmpeg -i video.mp4 -hide_banner

بۆیە ئێمە سوودمان لە hide_banner گرت لەبەر ئەوە یاساکانی ماڤی روونووس لە ffmpegنەبینین و ئامانج تەنها خوێندنەوەی زانیاری فایلی مێدیا بێت.
ئامانج :

qezwan@chawg:~$ ffmpeg -i "Music/love.mp3" -hide_banner
[mp3 @ 0x1a64280] Skipping 0 bytes of junk at 27668.
[mjpeg @ 0x1a6bb20] Changeing bps to 8
Input #0, mp3, from 'Music/love.mp3':
  Metadata:
    album_artist    : Omar Akram/Omar Akram
    title           : 01.Echoes.of.Love.Mp3.320kbps www.OmarAkram.com
    artist          : Omar Akram
    album           : Echoes of Love [CD' USA Real Music]
    lyrics-eng      : www.OmarAkram.com‍‍‍‍‍‍
    genre           : New Age
    track           : 01
    disc            : 1/1
    copyright       : www.OmarAkram.com
    TOPE            : www.OmarAkram.com
    encoded_by      : www.OmarAkram.com
    date            : 2012
  Duration: 00:04:46.35, start: 0.025056, bitrate: 320 kb/s
    Stream #0:0: Audio: mp3, 44100 Hz, stereo, s16p, 320 kb/s
    Metadata:
      encoder         : LAME3.98r
    Stream #0:1: Video: mjpeg, yuvj444p(pc, bt470bg/unknown/unknown), 250x250, 90k tbr, 90k tbn, 90k tbc
    Metadata:
      comment         : Cover (front)

فایلەکەی من فایلێکی دەنگە(love.mp3)وە لە دایرێکتۆری Music کە ئەم زانیاریەانە کە لەسەرەوە دیتان تێدا هەیە.

۲- گۆڕانی فایلی ڤیدیۆ بۆ فۆرماتی(MP3)

گەر پێتان خۆشە کە فایلی ڤیدیۆ بە قەبارەی زۆرەوە بکەن بە دەنگ و تەنها دەنگ ببیستن، باش وایە کە لەم فەرمانە سوود بگرن.

ffmpeg -i video.mp4 audio.mp3

زۆر سادەیە، لەم فەرمانە پێمان دەڵێت کە ئێوە گەرەکتانە فایلێکی ڤیدیۆ بە فۆرماتی mp4 بکەن بە فایلێکی دەنگ بە فۆرماتی mp3 . ئازیزان ئێوە وەک من دەبێت بۆ فایلی ڤیدیۆ مەسیرەکەی یان دایرێکتۆرییەکەی بنووسن.

qezwan@chawg:~$ ffmpeg -i "Videos/kurdi.mp4" kurdi.mp3
//لەکۆتایی ئەم پەیامەمان پێدەدات :
size=    2293kB time=00:02:26.71 bitrate= 128.0kbits/s    
video:0kB audio:2293kB subtitle:0kB other streams:0kB global headers:0kB muxing overhead: 0.014056%

فایلەکەی من 12 مێگابایتە کە لەکاتی گۆڕان بۆ فایلی mp3. بوو بە 2 مێگابایت.

۳-گۆڕانی فۆرماتی ڤیدیۆ بە فۆرمەتێکی دیکە

زۆر مێدیا پلەیەر هەن کە ناتوانن فۆرماتەکانی جیاواز لە بەشی ڤیدیۆ بخوێنن هەر بۆ ئەم مەبەستە ئێوە دەتوانن لە نەرمەکالای FFmpeg سوودوەربگرن.بۆ وێنە زۆر ئامرازی بلاوکەری ڤیدیۆ هەن کە ناتوانن فایلەکانی flv. بخوێنن ئێوە هەست دەکەن بە نەرمەکالای بگۆڕێک (converter)پێویستان هەیە کە فۆرماتی خوازیاری خۆتان لە فایلی سەرەتایی درووستبکەن.
بۆ ئەم مەبەستە بەم فەرمان کردار بکەن.

ffmpeg -i video.mp4 output.avi

لێرە فۆرماتی mp4 دەگۆڕین بە فۆرماتی avi کە گەرەکمانە پلەیەرەکەمان بیخوێنێت.

۴-گۆڕینی فایلی ڤیدیۆ بە فۆرماتی GIF

GIF(کە بە دوو شێوەی گیف و جیف دەخوێنرێت) کورتکراوەی ڕەستەی animated image filesـە.ئێوە دەتوانن بە نەرمەکالی FFmpeg ئەم کارە بە ئاسانی ئەنجام بدەن.

ffmpeg -i video.mp4 qezwan.gif

من لێرە فایلی ڤیدیۆ بە فۆرماتی mp4 دەگۆڕم بە فایلی qezwan.gif .

۵- سڕینەوەی دەنگ لە ڤیدیۆ

زۆر جار ئێمە پێمان خۆشە بە  هۆکارێک دەنگی فایلی ڤیدیۆ بسڕینەوە بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانین لە فەرمانیffmpegسوودبگرین.

ffmpeg -i video.mp4 -an qezwan.mp4

لە فەرمانەکەی سەرەوە ئێوە فایلێکتان هەیە بە ناوی video.mp4 کە گەرەکتان دەنکەکەی لێ بسڕنەوە ئینجا لە ئاکام ڤیدیۆیکی بێ دەنگتان ببێت بە ناوی qezwan.mp4.هاورێیان فایلێک کە گەرەکتان دەنگەکەی بسڕنەوە دەبێت مەسیری شوێنەکەی بۆ بنووسن.

۶- گۆڕینی قەبارەی شاشەی ڤیدیۆ

بۆ ئەم مەبەستە بەرێزتان دەتوانن لە رێگای فەرمانەکەی خوارەوەو نووسینی ئەو ئەندازە کە پێتان خۆشە ئەندازەی پانایی و درێژایەتی ڕوومێزی بگۆڕن.

ffmpeg -i video.mp4 -vf scale=320:240 qezwan.mp4

لە فەرمانەکەی سەرەوە ئێووە دەتوانن فایلی ڤیدیۆی video.mp4 بە ئەندازەی 320:240 بکەن بە فایلی ڤیدیۆی qezwan.mp4.

۷- کەم کردن و زۆرکردنی دەنگ لە فایلی دەنگ

جاری وا هەیە کە ئێمە فایلێکی ڤیدیۆمان هەیە کە دەنگی زۆر کەمە گەرەکمانە کە دەنگی زۆر بکەین.بۆ ئەم مەبەستەئێوە دەتوانن لە فەرمانەکەت خوارەوە سوود بگرن.

ffmpeg -i audio.mp3 -af “volume=2.0” qezwan.mp3

بە زۆرکردنی ژمارەلە “volume=2.0” دەتوانین دەنگ زۆر بکەین بۆ فایلەکەمان
بۆ کەمکردنەوە دەتوانین لە فەرمانەکەی خوارەوە سوود بگرین

ffmpeg -i audio.mp3 -af “volume=0.5” qezwan.mp3

لێرە بە پێچەوانەی فەرمانی سەرەوە دەتوانن بە کەم کردنەوەی ژمارەلە “volume=0.5” دەنگی فایل کەم بکەنەوە

۸-زیادکردنی ژێر نووسیSRT بە ڤیدیۆ

زۆر جار گەر ڤیدیۆیێک دادەگرین فایلیکی SRT هەیە کە ژێرنووسەکەی ئێستا بە کوردی یان ئینگلیزی فیلمەکەی تێدایە بۆیەوە کە ئەم ژێرنووسە زیاد بکەین بە ڤیدیۆکە دەبێت بەم فەرمان کردار بکەین.

ffmpeg -i video.mp4 -i subtitles.srt -map 0 -map 1 -c copy -c:v libx264 -crf 23 -preset veryfast video-with-subtitles.mkv

لەفەرمانەکەی سەرەوە فایلی ڤیدیۆت هەیە واتە video.mp4 گەرەکتە ژێرنووسەکە کە لە فایلی subtitles.srtـیە پێی بلکێنیت لە ئامانج لە کۆتایی هێڵ ئەم فایلەت پێدەدات video-with-subtitles.mkv .

۹-زیاد کردنی بەنێر و زانیاری لە فایلی دەنگ و ڤیدیۆ

هاورییان زۆر کات کە ئێمە فایلێکی میدیا دەگرین ئەبینین کە وێنەیێکی لەگەڵە کە ناسنامەی فایلەکەمان پێ پیشان دەدات. بۆ ئەم مەبەستە دەتوانیت بەم فەرمانە کردار بکەی.

ffmpeg -loop 1 -i banner.jpg -i audiofile.mp3 -c:v libx264 -c:a aac -strict experimental -b:a 192k -shortest audio-with-banner.mp4

لە فایلەکەی سەرەوە banner.jpg بەنەری فایلی دەنگی audiofile.mp3 کە لە ئامانج ئەم فایلەمان بۆدەردەهێنێت (audio-with-banner.mp4).

۱۰-چەرخاندنی ڤیدیۆ

بۆ چەرخاندنی ڤیدیۆ دەتوانی ئەم کارە ئەنجام بدەی ئەڵبەت بەفەرمانەکەی خوارەوە

ffmpeg -i video.mp4 -vf transpose=2 rotated.mp4

جا ژمارەکان لە بەرابەر transpose بەمجۆرەن :
۰ – ئەم ژمارە بە ۹۰ پلە بە پێچەوانەی جوولەی میلی کاتژێر لە ڕاستای ئەستوونی دەیچەرخێنێت.
۱ – ئەم ژمارە بە ۹۰ پلە بە شوازی جولەی میلی کاتژێر دەیچەرخینێت.
۲– بە ۹۰ پلەی جوولەی کاتژێر دەیچەرخێنێت.
۳ – بە ۹۰ پلە بەجوولی میلی کاتژێر دەیچەرخینێت بە شێوازی ئەستونی.
گەر پێت خۆشە بە۱۸۰ پلە فایلی ڤیدیۆ بچەرخێنێت باش وایە transpose=2,transpose=2 بنووسیت.


FFmpeg ترمیناڵ مێدیا