پێشەکی:

بەڕێز کێن تامسۆن گەر بە کورتە بیناسین، زمانی سی و لینوکس لە دەرەنجامی هەوڵ و کۆششی ئەم بەڕێزە ، لە دایک بوون. کێن لێن تامسن بە ناوی  تەواوی(Kenneth Lane Thompson)، بەرنامە نووسێکی ئەمریکی کە ئازموونی کارکردن لە کۆمپانیای بێڵی (Bell Labs)ـی هەیە. ئەم کۆمپانیا دەستپێکی گرنگی لە لایەن تەمسۆن لێکەوتەوە سیستەمی کارپێکردنی یونیکس و زمانی بی B، ئەم زمانە لە داهاتوو تێکڵاوی زمانی C بوو.  تامسۆن لە کۆبوونەوەکانی هاکەرەکان و  بەرنامەنووسەران بە کێن ناسراوە. بەرێز تامسۆن یەکێک لە گەشەپێدەرانی سیستەمی کارپێکردنیPlan 9 بوو. لە ساڵی ٢٠٠٦ لە گوگڵ دامەزراو هاوکاری گەشەپێدانی زمانی تایبەتی ئەو کۆمپابیا واتە GO ـی کرد. هەر وەها لە دەستکاریەکەری دەق کۆد،  وەک  QED و ed هاوکاری کردووە.هەروەها لە گەشەپێدانی ئینکۆدینگەکان بە تایبەت UTF-8 رۆڵی گرینگی بینیوە. بنکەدراوەیێکی بۆ پێشبێنی یاری شەترەنج دروستکرد وە یەکەمین یاری کۆمپیوتری شەترەنجی بەناوی Belle گەشەپێدا و هاوکاری پڕۆژەکەبوو.

لە دایک بوون و خوێندن

کێن تامسۆن لە ٤ـی شوباتی ١٩٤٣ لە شاری نیوئێرۆلئان لە دایک بوو.لە منداڵی حەزێکی زۆری بە بیرکاری و ئەلگۆریتم هەبوو.کێن دەڵێت لە زەمەنی خوێندن کێشەکانی سەرەتایی بیرکاری بە یارمەتی هاوکێشەی دوودووی ئەنجام دەدا.

بۆ خوێندن لە زانکۆ دەڕوات بۆ زانکۆی کالیفۆرنیا وە شەهادەی خۆی لە قۆناغی کارناسی و کارناسی باڵا لە بەشی کارەبا و کۆمپیوترلە ساڵانی (۱۹۶۵ و ۱۹۶۶) وەردەگرێت.مامۆستای تامسۆن لە قۆناغی کارناسی باڵا(ماجێستێر) ئێڵوین بێرلیکەمپ(Elwyn Berlekamp)، زانای بەناوبانگی کۆمپیوتر براوەی خەڵاتی ریچارد هێمینگ بووکە لە بیرۆکەی کۆد دانان و یاری تێکڵاو ناوی ناسراوە بوو.

ئیش لە تاقیگەی بێڵ

پاش تەواو بوونی خوێندنی لە تاقیگەی بێڵ لە ساڵێ ١٩٦٦ دامەزرا. لەوێ بوو لەگەڵ دێنیس ڕیچی ئاشنایەتی پەیداکرد و بوون بە هاوکار کە پرۆژەیەکی هاوبەشیان بەناوی سیستەمی کارپێکردنی Multics  ئەنجام دا. ئەم سیستەمە واتە موڵتیکس سەرچاوەی زۆر یەک لە سیستەمەکانی ئێستا بوو.لە کاتی گەشي پێدانی ئەم سیستەمە تامسۆن زمانێکی دیکەی بەناوی Bon  و یاریێکی دیکەی بەناوی Space Travel دروستکرد. ئەم یارییە رۆڵێکی بەهێزی لە گەشەپێدانی مێژووی پیشەسازی یاری کۆمپیوترگێڕا.

تاقیگەی بێڵ پاش ماوەیەکی لە پرۆژەی مۆلتیکس وەستان. تامسۆن بۆ یاری گەشت و گوزار لە بۆشای ئاسمان پێویستی بە کۆمپیوترێک بوو.تا ئەوە کە ماشینێکی کۆنەی بە ناوی  PDP-7 پەیدا کرد و یارییەکەی لە سەر دامەزراند و گەشەی پێدا.ئەم یارییە بوو بە هۆکارێک کە تامسۆن لەگەڵ قۆناغەکانی ئامادەکردنی نەرمەکالا بۆ سیستەمی کارگێری یونیکس، ئاشنا بێت و یەکێک لە یەکەمین بەرنامەکانی کارگێڕی یونیکس بوو.

پاش ئاشنایی لەگەڵ ئەم ماشینە گرووپێک لە زانایانی تاقیگەی بێڵ بە بەڕێوەبەرایەتی تامسۆن و ریچی چوارچێوەی سیستەم فایلیان گەشە پێدا. ئەم ماشینە توانی یارمەتیان بدا بۆ دیزاینی واتای قۆناغەکانی کۆمپیەتر، فایلەکانی سیستەم وە وەرگێڕێکی هێڵی فەرمان . لە کۆتایی یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکە ناوی یونیکسی بۆ تێکڵاو کردنی ئەم ئامرازانە پێشنیار دا کە سەمبۆلێک لە موڵتیکس بوو.

ئەم کۆمپیوترە – PDP-7 – کە تامپسۆن لە سەرت ئیشی دەکرد بیرگەیێکی کاتی ٤ کیلۆبایتی هەبوو. هەر ئەم کەم بوونی قەبارە هۆکارێک بوو کە سیستەمی کارپێکردنەکەی تا ئەو جێگا بۆی ئەکرێت چکۆلە و کەم قەبارە گەشە پێبدا.هەوڵی تامسۆن ئەوە بوو کە زۆرترین تواناییەکان بە سادەترین شیوە لە سیستەمی کارپێکردن یان کارگێڕییەکەی بگونجێنێت.هەر ئەم هەوڵدانانە بوو کە سەرکەوتنی بۆ لینوکس و لقەکانی دیکەی وەک لینوکس بەدی هێنا.

پاش کارە سەرەتاییەکان لە سەر کۆی ئامرازەکان یان یونیکس، تامسۆن هەوڵی دا زمانێکی تایبەتی بۆ دابڕێژێت، دەرەئەنجامەکە زمانی بی B لە دایک بوو. ئەم زمانە زەمینەی گەشەپێدانێک بوو بۆ زمانی C .لە ڕاستیشدا زمانی B، هەوڵێک بۆ باشترکردنی کەموکۆڕییەکانی زمانی BCPL بوو.

تامسۆن لە دەیەکانی ١٩٦٠ بێجگە لەو شتانە کە لە سەرەوە گوتمان، لەسەر ڕەستە چوارچێوەییەکان regex ، ئیشی دەکرد.ئەم واتا بیردۆزێکە لە کۆمپیوتر کە لە گەشەپێدانی قۆناغەکانی گەڕان وشە و خستنە نێو دەستکاریکەری دەق بەکاردەبرێت.ئیش لەسەر ئەم واتا هۆکارێک بوو کە تامسۆن دەستکاریکەرێکی دەق QED  پەرەپێبدا.

ئەم دەستکاریکەرە، بنەمای دیزاینی دەستکاریکەرێکی دیکە بە ناوی ED بوو.ئەم ئامرازە بەعینوانی ئامرازێکی ئەسڵی دەستکاریکەری دەق لە سیستەمی کارگێڕی یونیکسە. خستنە سەری ئەم واتا (regex ) لە نێو دەستکاریکەرەکان و بڵاو بوون و بەرچاوکردنی سیستەمی لینوکس،ئەم واتای لە جیهانی کۆمپیوتر دڵخواز و بەرچاو کرد.دەتوانین بڵێن کە هەر نەرمەکالایێک کە لەم واتا سوود دەگرێت نیشانەیەکی لە ئیشکردنی تامسۆنی تێدا دەبینین.

لە ئیشەجوانەکانی دیکەی بەڕێز تامسۆن لە کاتی گەشەپێدانی دەستکاریکەرەکانی دەق، دیزاینی واتایێکی بوو کە دواتر بە ناوی ، ئەلگۆریتمی چوارچێوەی تامسۆن ناسرا.ئەم ئەلگۆریتمە بە گۆڕانی regex  بە (Nondeterministic finite automaton – NFA) ، قۆناغی گەڕان و هاوشێوەی وشەناسی دەق فرە سادە دەکا.

تامسۆن بە بەردەوامی لە پرۆژەکان چالاک بوو، هاوکاریێکی نزیکی لەگەڵ ڕیچی هەبوو.ئەم دوو ڕێزدارە تەواو کاتیان خەریکی یونیکس بوون.لە وتووێژێک لە ساڵی ٢٠١١ گوتی:” یەکەمین وشانەکانی یونیکس لەلایەن ئەو نووسرا پاشان ڕیچی بە گەشەپێدانی یارمەتی دام.

من تەنها خۆم دوو بۆ سێ وشانی سەرەتایی یونیکسم گەشە پێدا ئینجا دێنیس حەزی لێکرد و پێی خۆش بوو هاوکاریم لەگەڵ بکا.ئینجا دەبوا زمانێکی ئاست سەرەوەمان دووبارە نووسی بکردبایێت کە ناومان نا سی (C).زۆرتر دێنیس ڕیچی لە سەر سیستەمی هاوردە و هەناردە ئیشی دەکرد بەڵام ئەرکەکانی سیستەمی کارپێکردن لە ئەستۆی من بوو.ئێمە ئەم پەرەپێدانانە لە سەر ماشینی ئەنجامان دەدا،کە ئەو کاتە بۆ هۆی بەشی ئاکادێمیک ،بەرچاوکراوە بوو و دڵخوازی فرەی بوو.

هەروا کە بەڕێز تامسۆن ئاماژەی پێ کرد، زمانی سی لە قۆناغی نووسینەوە و دەستکاری سیستەمی یونیکس لەدایک بوو.لە ڕاستیش دا ئەم زمانە زمانێک بوو بۆ نووسینەوەی سیستەمەکانی کارگێڕی.دووبارەنووسینەوەی ناوکی یونیکس بە زمانی C سەرکەوتنێکی زۆر باشی بەدەست هێنا، یەکێک لەم هۆکارانە ئەوە بوو کە زمانی C، سیستەمی یونیکسی کرد بە هەڵگر، ئەمەش هۆکارێک بوو کە سیستەمی یونیکس لە هەر سیستەمێکی کارپێکردن ئیش بکا؛ ئەمەش کۆتایی ئەو زەمەنە بوو سیستەمی کارپێکردنەکان تەنها بە ڕەقەکالایێك سنووردار بێت.

بڵاوکردنی یەکەمین بەڵگەکان دەربارەی یونیکس، لە ساڵی ١٩٧٣ لە لایەن تامسۆن ئەنجام درا. تامسۆن لە ساڵی ١٩٧٥ دەستی لەکار کێشا تا یارمەتی زانکۆی کاتی خوێندنەکەی بدا بۆ دامەزراندنی Version 6 Unix لە سەر کۆمپیوترەکانی PDP-11/70. ئەم سیستەمەی کارپێکردنە لە داهاتوو بوو بە سیستەمی تایبەتی زانکۆ و گەشەی سەند ناسرا بە BSD .پاش ئەم ڕووداوە، زانکۆی UCB لە شانی تاقیگەی بێڵ بوو بە یەکێک لە گەشەپێدەرانی یونیکس.

هەروا کە گوتمان تامسۆن لە گەشەپێدانی کۆمپیوتری شەترەنج بازی Belle ـیش ڕۆڵی هەبووە.تامسۆن بە یارمەتی جۆزێف کەندان، نەرمەکالا و ڕەقەکالای ئەم ماشینەی گەشە دا. بێجگە لەمانە ئەو بەرنامەیەکی نووسی تاکوو یاری کۆتایی شەترەنج بخەمڵێنێت کە ئەمڕۆژە دەستواژەیEndgame tablebase لەوە گیراوە.

پرۆژەی یاریزانی شەترەنج لە لایەن تامسۆن و کەندان

گەشەپێدانی یونیکس

هاوکاری تامسۆن و ڕیچی لە ساڵەکانی داهاتووش بەردەوام بوو تاکو بەهێزتر خەریکی گەشە سەندنی یونیکس بن و تیشکۆیان خستە سەری.وشانی سەرەتایی ئەم سیستەمەی کارگێڕی کە پاشان ناسرا بە Research Unix، بابەتی ئەسڵێ چالاکی ئەم دوو زانا بەڕێزە بوو، ئەم بەڕێزانە بو گەشەپێدانی وشانی ٨،٩،١٠ـی ئەم سیستەمە لە بنەما کۆدەکانی BSD سوودیان گرت.

کێن تامسۆن:لینوکس ئیرادی هەیە و داهاتووێکی رۆشنی لێ نابینرێت

لە نێوانی ساڵەکانی دەیەی هەشتا(۱۹۸۰)، تاقیگای بێڵ بڕیاری دا کە جێگیرێک بۆ سیستەمی کارپێکردنی یونیکس دروست بکا. لەم پرۆژە تامسۆن یەکێک لە بەرنامەنووسەران بوو کە نەخشی کارای هەبوو. دەرئەنجامی کۆتایی ئەم پرۆژە بوو بە Plan 9 ، سیستەمێکی لە سەر بنەمای یونیکس.هەوڵی ئەم سیستەمی کارپێکردنە ئەوە بوو کە ناتەوانییەکانی یونیکس چارەسەر بکا، چەند نەرمەکالایەک وەک mk و rc کە بۆ یونیکسیش گەشەی سەندبوو لەم سیستەمی کارگێڕییەش ئیشی دەکرد.

تامسۆن لە نووسینی زمانی ++C ڕۆڵێکی کۆتایی هەبوو و بەشێک لە وشانی کۆتایشی تاقی دەکردەوە، پاش ماوەیەک بە هۆی ناهەماهەنگی لە نێو وشانی ئەم زمانە ئیشکردن لە سەری وەلا نا.لە گفتوگۆیەک لە ساڵی ٢٠٠٩ گوتی :

ئەم زمانەم ئیشی زۆر ئەنجام دەدا بەڵآم ئیرادی هەر هەمووی ئەوەیە نیوەو ناتەواو گشتی ئەنجام دەدا.لە ڕاستیدا ++c کۆی تێکڵاو و شپرزی بیرۆکەکانە کە بە تەنهایی باشن.

دوا هاوکاری تامسۆن لەگەڵ یونیکۆدی UTF-8 بوو. ئەم یونیکۆدە سەرئەنجام بوو بە ئامرازێکی وێب کە نیوەی ماڵپەرەکانی پێ نووسرا.سیستەمی کارگێڕی دیکە کە تامسۆن لە سەرت ئیشی کرد Inferno بوو.سیستەمێکی پشکنین کە لە سەر ماشینێکی خەیاڵی ئیشی دەکرد و هۆکارێک بۆ کۆ بوونەوەی تامسۆن و ڕیچی لە دەیەکانی ٩٠ـی پێکهاورد.

سەدەی ٢١ و هاوکاری لەگەڵ گووگڵ

تامسون لە ساڵی ١٩٩٠ لە تاقیگای بێڵ خانەنشین کرا و لە کۆمپانیای Entrisphere دەستی بەکار کرد. وە تا ساڵی ٢٠٠٦ لەو کۆمپانیا مایەوە. تا گووگڵ لە ساڵی ٢٠٠٦ پێشنیاری ئیشکردنی پێکرد و دامەزرا. یەکێک لە گەشەپێدەرانی زمانی گۆ(Go) لەگووگڵ بوو.لەم بارەوە دەڵێت:

من و چەند کەسی دیکە لەسەر ئەم پڕۆژە ئیشمان دەکرد، تیشکۆی ئیش لە سەر پسکنین بوو. ئێمە(ئەو گرووپی گەشەپێدەرە) گشتمان خۆشمان لە زمانی ++c نەدەهات. گرووپی پەڕەپێدان تەواو وردەکاری زمانەکەیان لەگەڵ ئێمە هاوبەش دەکرد هەر بۆیە هیج شتێکی زیادە لەم زمانە گۆ(Go) بوونی نییە.

تامسۆن باوڕی وا بوو کە سەرکەوتنی یونیکس دەبێتە هۆکارێک کە بەکارهێنەران لە کەڵە کۆمپیوترەکان بێن بۆ لای کۆمپیوترە بچکۆلەکان. سەرکەوتنی خۆی لەوە دەدی کە کێشەکان لە خوارەوە بۆ سەرەوە چاو لێدەکا.واتە هەوڵ دەدا کە کێشە وردەکان چارەسەر بکا ئینجا کێشە گەورەکان خۆیان لە نێو دەچن.

بۆ چوونی تامسۆن لە سەر لینوکس

لە ساڵی ١٩٩٩ لە گفتوگۆیەک ، بۆ چوونی تامسۆن زۆر ئەرێنی نییە دەربارەی لینوکس و داهاتووی زۆر نادیار دادەنێ

لینوکس سیستەمێکە لە بەرانبەری مایکرۆسۆفت، نە کەمتر و نە زۆرتر. من باوڕ ناکەم ئەم سیستەمە لە داهاتوو زۆر سەرکەوتوو بێت. کۆدەکانم بینیوە و لایەنی بەهێز و لاوازی تێدایە. کەسانی زۆر تییدا ئیشدەکەن هەر بۆیە ئاستی کۆدەکانی جیاوازی فرەی هەس.ئەزموونی من و بەشیک لە هاورێیانم پێمان دەڵێت کە لینوکس باوڕ پێ نەکراوە.هەر چەندە کە مایکرۆسۆفت زۆر جێگای باوڕ نییە بەڵآم لینوکس خراپترە.ئەم سیستەمە لە دەرەوەی کۆمپیوتری کەسی زۆر ناقاییم و ناپایەدارە.

خەڵاتی فرەی وەرگترووە .بۆ نمونە لە ساڵی ١٩٩٨ میداڵیای پێشەسازی و تەکنۆلۆژی لە بیل کلینتۆن وەرگرت.(لەگەڵ دینیس ڕیچی).٢٠١١ خەڵآتی پیشەسازی تەکنۆلۆژی نیشتمانی ژاپۆنی وەرگرت.١٩٩٨ خەڵآتی کانای لە ڕێکخراوەی ئەندازیارانی کارەباو ئەلەکترۆنیک (IEEE)…