ئیمساڵ لەمانگی دە وشانی ۱۰ـی دابەشکراوەیێکی گنو لینوکس بە ناوی ئوبونتو وشێندا ،هەر بۆ ئەمەش زۆر دابەشکراوەی دیکە لەسەر بنەمای ئوبونتو خۆیان نوێکردەوە بۆ وێنە گنولینوکسی ئێلێمێنتری کە وشانی لۆکی لێدا.( لە کوردستان چاوگ یەکەم ماڵپەڕ بوو کە قسەی لەسر ئوبونتو کردو بابەتی بۆ نووسی).

ناوی ئەم وشانە بوو بە(Ubuntu 16.10) واتە لەساڵی ۲۰۱۶ و لەمانگی ۱۰ بە خۆشەویستی ئەم ئاژەڵە Yakkety Yak نێویان نا.

ناوی Yakkety Yak بە چ مانایێکە

 

گەر ئەم ڤیدیۆت بینیبێت باسم لە ئوبونتو کردووە کە هەر وشانێک ناوێکی هەیە.بۆیە زۆر لەسەری ناڕۆم بەڵام ئەم وشە-Yakkety Yak- مانای فرەی لێدەبێتەوە .واتە بڵێین مانای “قسەکردنی فرە”.یان بە رستەیێکی دیکە «yakkety» بەمانای Yakety Sax کە ئامێریکی ژنیاری موسیقای Pop-Jazz-ە بێت.بەڵام گووگڵ دەڵێت کە ئەم وشەیە «Yak»گایێکی نێری دەستەمۆیە کە ئەهڵی کراوە.لە تەبەت(Tibet) بوونی هەیە، پەشمێکی زۆری هەیەو لە گۆشت و پێس و شیرەکەی خەڵکی وڵاتی تەببەت سوود دەگرن.

تایبەتمەندییەکانی :

فایلی  ISO لەم وشانە قەبارەی زۆرتر بووە بەڵآم دەتوانی دایبگریت و لەسەر ماشینە خەیاڵیەکان بەکاری بێنیت.ئەمەش پەیوەندی نەرەمەکالاکان نییە بەڵکوو پەیوەندی بە بە پاڵپشتی لە کتێبخانەی پرۆگرامدارشتن هەیە.گرافیک یان روومێزی بەناوی یونیتی بە وشانی ۸ بەرزکراوەتەوە.ئەم وشانە تەنها وشانێکە کە کونیکاڵ لەسەر ئوبونتوی داناوە.ناتلیوس پەنجێرەی بەڕیوەبردنی فایلەکانی بۆ ۳.۲۰ بەرزکراوەتەوە.وێنەی پاشبنەمای رومێزی گۆڕدراوە. هەروا نەرمەکالاکان بەرزکراونەتەوە. بۆ وێنە:

  • لیبره ئۆفیس ۵.۲.۲
  • موزیلا فایرفۆکس ۴۹
  • موزیلاتاندێربرێد ۴۵
  • ناوەندی نەرمەکالای ئوبونتوی ۳.۲۰
  • Rhythmbox 3.4.1
  • ترمیناڵێ گنوم ۳.۲۰
  • Shotwell 0.22

لەبەشی ناوەرۆک ،لینوکس بەرزکراوەتەوە بۆ ۴.۸ کە لە رێزبێری پایی ۳ پاڵپشتی دەکات ،هەروا لە تەختەی لەمسی(تاچ)ـی سورفەیسی مایکرۆسۆفت.پاڵپشتی لە ئامێرەکانی مێدیاو دەنگ،پاڵپشتی لە رێکخەرەکانی کارتی گرافیکی ئۆرکلانیکی AMD.و … .

بۆ تایبەتمەندیەکان پێشنیاردەکەم سەردانی ئەم بەستەرە بکەن.

دامەزراندن

گەر سەرەتای لەدامەزراندنی دابەشکراوەکانی گنو لینوکس کە ئوبونتو یەکێک لەوانە تەنها تێپەڕاندنی چەند قۆناخیکی سادەیە! نگران مەبە .سەرەتا دەبێت بە پێی سیستەمی کار پێکردنەکەت ISOـی ۶۴ یان ۳۲ بیت دابگریت.ئینجا دەتوانی بە شێوازی بووتەیبڵ بیخەیتە سەر فلاشێکی usb یان dvdـیێک.پاشان کۆمپیوترەکەت هەڵگرسێنە واتە ریستارتی بکە.دەتوانی لە لاتەنیشتی ویندۆز ۱۰ ،گنولینوکسێکی کۆنەتر،ماک دایمەزرێنیت.بەڵام گەر هاردِکی چۆڵت هەیە باش وایە بەم جۆرە دامەزراندن بکەی.پاش بووتکردن پەنجەرەیێکت بۆ دەکرێتەوە کە دوو دوگمەی لێە دوگمەیێک بۆ دامەزراندن(install ubuntu) دوکمەیێک بۆ کارکردن بە شێوازی زیندوو(try ubuntu) واتە بێ هیچ پاشکەوتی فایلێک یان نووسین لەسەر فایلێک تەنها لەم بەشە فایلەکانی ئوبونتو دەخوێنیتەوە.

 

یەکێک لە تایبەتمەندیە بە هێزەکانی گنولینوکس ئەوەیە هەمیشە بەڕۆژە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوە گنو لینوکس کێشە و ڤایرۆسی کەمتر دەگرێت و باگی کەمە.لەم قۆناغە پەنجەرەیێک دەکرێتەوە کە دوو هەڵبژاردەت بۆ دەخاتە بەردەست ئایا رێمان پێدەدەی پاکەتە نوێکانی ئوبونتو و نەرمەکالاکانی بەڕۆژ بکەین ؟ هەڵبژاردەی دیکە بۆ ناساندنی کارتی وایفاکەتەو کۆدێکی فایلەکانی مێدیا و گرافیک و… گەر ئەم بەشەی دووهەم هەڵبژێریت پێم باشترە بۆ ئەوە گەر خێرایی ئینتەرنێتت نەبێت کەمی پرۆسەی دامەزراندن کات دەخاینێت .دەتوانی هیچی هەڵنەبژێریت و بڕۆیتە قۆناغێکی دیکە.(پاش دامەزراندن بەڕۆژی دەکەین).

 

لەم قۆناخە کەمێ بە دڵی خۆت پارتیشێنەکان دەستکاری یان بۆ دامەزراندن هەڵیاندەبژێرێت.دەتوانی لە تەنیشتی سیستەمی کارپێکردنی کۆنەکەتیش ئوبونتوو دامەزرێنی بەو مەرجە بۆشایی هاردەکەت زۆرتر لە ۲۰ گیگ بێت.ئەڵبەت ئەم وشانەی ئوبونتو ۱۰ گیگکی هەرەکە.گەر هاردەکەت بەتاڵ یان چۆڵە با ئەم رستەی سەرەوە هەڵبژێریت واتە “erase the disk and install Ubuntu”،خۆی پارتیشینەکانت بۆ دابین دەکات.(لە گنولینوکس هەموو شتێک بە فایلێکی یەکتا دەناسرێت بۆیە ئەم بەشە دابین کراوە لە کاتی دامەزراندن)

 

کاتێک لە سەر دوکمەی Install Nowکرتە دەکەن لە وێنەکەی سەرەوە پەنجەرەیێک بەم شێوازە(وێنەی خوارەوە) دەکرێتەوە کە داوای دامەەزراندنتان لێدکات و ئاگاداری فۆرمات یان سڕینەوەی پارتیشێنەکان یان هاردەکەتان دەکاتەوە.

 

بۆ ئەوە کە کاتی خۆماڵیت بۆ دابین بکات دەبێت لەسەر نەخشە شوێنی نیشتەجێ بوونەکەتی پێبدەی، بۆئەمەش دەتوانی لەسەر نەخشە کرتە بکەیت.یان لە خشتەکەی خوارەوە ناوی پایتەخت یان شاری وەڵاتەکەت بنووسە. کە خۆی بۆت رێکدەخات.

لەم قۆناغە دەبێت رێکخستنی تەختەکلیلەکەت لە شێوازی پێشگریمان کە ئینگلیزییە دەربێنیت و بیکەی بەزمانی خۆماڵی خۆت دەتوانی هەر دەستی لێنەدەیو ئینگلیزی بمێنیتەوە.بەڵام لە ستوونی چەپ دەتوانیت  زمانەکە هەڵبژێریت و لە ستوونی ڕاست جۆری تەختەکلیلەکەت دابین بکەی یان لەسەر دوکمەیDetect Keyboard Layout کرتە بکەی بۆ هەڵبژاردەی فرەتر.

 

 

ئێستا دەست دەکات بە دامەزراندن و جەنابت بڕۆ مەنجەڵە ڕەشەکە بێنەو یاپراخێکی خۆشمان بۆ بپێچەوە !جا بزانم جەنابت زووتری تەواوەت دەبێت یان ئەم دابەشکراوەی گنو لینوکسە واتە ئوبونتو. بۆ زانیاریت پشتی ماک و ویندۆزی لەم پێچانەوەشکاندووە .زۆر دابەشکراوەی هەیە تەنها کۆپی پەیستی دەکەیتە نێو هاردەکەت بۆ خۆی ئیشدەکات(سەردانی ئێرە بکە).واتە مەنجەلەکە دێنێت و یاپراخە پێچراوەکانی تێدەخات.

 

دەتوانی کەمێ چاو لەناساندنی بکەی کە بە شێوازی شریتی جوولە نمایش دەکرێت.

 

تەح! پیرۆز بێت،دامەزراندن تەواو بوو ! داوای هەڵگرساندنێکت لێدەکات واتە ریستارت،  ئەمەش بۆ ئەوەیە کۆڵنجی رەقەکالاکانی سیستەمەکەت بشکێنێت.

 

فەرموو لە یەکەم پەڕەی نیشاندانی لۆگۆی ئوبونتوو دەردەکەوێت (Ubuntu 16.10 Yakkety Yak) !

 

زۆر چاکە پاش تێپەراندنی پەڕەی بووت پەڕەی چوونەژوور ڕووندەبێت(هەڤاڵ لە سەرچاوەی فەرمی بابەتنوسەر بەرێز”Adarsh Verma” قۆناغی دابین کردنی نێوی کۆمپیوتر و ناوی بەکارهێنەر و نووسینی وشەی نهێنی لەیادکرادوە، هەربۆیە ئەم قۆناغە پاش دابین کردنی تەختەکلیلە لە قۆناغەکانی سەرەوەیە واتە پێش ڕۆیشتن بۆ دامەزراندن .(چوار خشتە کە پڕی دەکەیتەوە).

 

 

تەواوە بوو ئەمەش دامەزراندنی گنو لینوکسی ئوبونتو !

 






kclik.ir/?p=1008


ئوبونتو گنو لینوکسی