زۆر جار پێتان خۆشە کە رووخساری روومێزی دابەشکراوەی لینوکسەکەتان بگۆڕن. هۆکاری ئەم کارە زۆرە ….خوشبختانە لینوکس رووکاری زۆری هەیە کە لەگەڵ دابەشکراوەکان خۆی رێکخستووە.لەم بابەتە ٥ رووکاری جوان و سەرنج ڕاکێشیGTK دەناسینین.

چۆن رووکار دامەزرینین لە لینوکس :

سەرەتا بۆ گۆڕینی رووکار فێرکاریێکی خێرا بۆ دامەزراندنی رووکار لە لینوکس پێش ئەوە بچینە نێو باسەکەمان پێویستە.(گەر ئەم بەشە دەزانی یان لەسەر دابەشکراوەکەتە ، ئەنجامی مەدە).

سەرەتا دەبێت نەرمەکالای “gnome-tweak-tool”دامەزرێنیت لە رێگای ترمیناڵ بە فەرمانەکانی خوارەوە :

sudo apt-get install gnome-tweak-tool

یان گەر لەسەر ئوبونتو یونیتیت دەتوانی نەرمەکالای”unity-tweak-tool” بەم فەرمانە دامەزرێنیت :

sudo apt-get install unity-tweak-tool

گەر لەسەر ئیلێمێنتری دەتوانیت بە فەرمانەکانی خوارەوە نەرمەکالای”elementary-tweaks” دامەزرێنیت:

sudo add-apt-repository ppa:mpstark/elementary-tweaks-daily
sudo apt-get update
sudo apt-get install elementary-tweaks

ئێستا رووکارێک کە حەزت لێیەتی دایبگرەو لە پەستان(zip) دەریبێنەو لەم مەسیرە دایبنێ:

 /usr/share/themes

کاتێک کە رووکارەکەت لە مەسیری “/usr/share/themes” جێگیر کرد دەبێ بە یەکێک لە نەرمەکالاکانی gnome-tweak-tool ، unity-tweak-tool یان elementary-tweaks کە پێشتر داتمەرزاند رووکارەکەت بگۆریت.

خاڵ : بۆدیتنی باشتر لەسەر وێنەکان کرتە بکەن.

۱- رووکاری Arc GTK :

 

Arcرووکارێکی تەختە(flat) بە ڕۆشنایی و درەخشەندەگی جوان و ناسک. لاتەنیشت و سەری پەنجێرەکان وەکو ناتڵیوس(Nautilus) وایە.لە سەر یان هێدێر ئێمە سێ جۆر رەنگ واتە ڕۆشن،ڕەش و تاریک دەبینین.باڵپشتی لە GTK3و GTK2 دەکات.ئەم بابەتە لە پانسێئۆن (Pantheon)ی فێریا (سیستەمی کارپێکردنی ئیلێمینتری) وگنومی 3.18 تاقیکراوەتەوە.

 

۲-رووکاری Paper (کاغز):

 

Paper لە سەر بنەمای (GTK3 (Gnome-based درووستکراوە بۆ ئازموونێکی کارپێکردنیک لە مێشک.واتە زۆر سەر سام دەبی بە کارپێکردنی لەسەر گنومی 3 و روومێزیەکانی سەر بنەماکانی DE.بە دیزاینێکی فڵات بە ئیلهام گرتن لە گووگڵ هەروا وەبیرخستنەوەی ستایلی ئەندرۆیدی L وە M ئەم روومێزییە قەشەنگی و جوانی تایبەتان پێدەبەخشێت.

 

۳-رووکاری Vertex :

 

 

Vertex بۆ ئەو بەکارهێنەرانەیە کە رووکاری فلاتیان حەز لێنییە باشترین کار تاقیکردنەوەی وێرتیکسە(Vertex). هەر وەک رووکاری Arc(ژمارەی 1) ، لە سێ رووکاری ڕەش ،ڕۆشن و سەر ڕەش(dark headerbars) دیزاینکراوە. ئەم رووکارە پالپشتی لە روومێزیەکانی GTK3 وە GTK2 دەکات بۆ وێنە Budgie, Gnome 3, MATE, Pantheon, Cinnamon و…هتد.

٤-رووکاریUltra Flat :

 

 

Ultra Flat وەشانێکی بەرزکراوەی Numix بێ هیچ سنوورێک لە چوارگۆشەکانی پەنجێرە .دوکمەی پەنجێرەکان تەخت و شێوازی بازنەیی و رەنگێی ڕەساسی بەخۆیانەوە دابینکراوە. لە ئوبونتو یونیتی تاقیکراوەتەوە ئینجا لە روومێزیەکانی GTK3یش کار دەکات.

 

٥- رووکاری OS X El Capitan :

 

 

OS X El Capitan رووکاریکە کە دەتوانین بڵێین ئازموونی کارکردنتان بە Mac OS X پێدەبەخشێت.درەخشەندگی و دوکمەکان و لۆگۆی ماک بە خۆیەوە ڕادەکێشێت و لە سەر روومیزیەکانی GTK3 ئیشدەکات.