ReactOS سیستەمێکی کارپێکردنی سەرچاوەکراوەیە کە لە ئەندایاری(مێعماری ) لینوکس و یونیکس سوود وەر ناگرێت بەڵکوو تەنها  لە سەر بنەمای مێعماری ویندۆز NT درووستکراوە.مەبەست لەم پرۆژەیە دروستکردنی سیستەمێکی کارپێکردنە کە بتواێت لەگەڵ نەرمەکالاکانی باینێری(binary) خۆی رێکبخات.ئەمەش دەبێت هۆی ئەوە کە نەرمەکالاکان و درایڤەکانی ویندۆس لەسەری دابمەزرێت. تەنانەت هەستی کارکردن بە ویندۆزێکی سادە لە بەکارهێنەرانی زیندوو  دەکاتەوە.

ئەم سیستەمی کارپێکردنە رێدەدات بە بەکارهێنەران کە لەسیستەمێکی خۆرایی و سەرچاوەکراوە کەڵک وەربگرن بێ ئەوە پارەی بڕوانامە بدەن.ئەم سیستەمە زۆرتر لە 9 ملیۆن کۆدی بۆ نووسراوە. 6 ملیۆن بار دابەزاندنی لە 100 وەڵاتی جیهان بووە.

– کەمینەی تایبەتمەندیەکانی بۆ وەگڕخستن :

  • 98 مێگابایت ڕام(RAM).
  • 700 مێگابایت هارد (HDD).

-بە دوو شێواز دەتوانن دایبگرن:

  1.  بیسوتینن سەر سی-دی(CD) تەنها بە شێوازی زیندوو . (64 مێگابایت ) – داگرتن
  2.  بۆ دامەزراندن لە سەر ماشینە خەیالیەکان و کۆمپیوترەکەت.(96 مێگابایت ) – داگرتن