elementary OS 6 Odin

پێشەکی:

ئێلێمێنتەری ئۆ ئێس کە ناوی وشانی “ئۆدین”ـی بە خۆیەوە گرتووە؛ وشانی ٦ـی ئێلێمێنترییە کە ئیمساڵ وشێندرا. ئەم وشانا لە سەر بنەمای ئوبونتوی قایم واتە وشانی مانگی چواری ساڵی ٢٠٢٠ خۆی دەرخست(20.04 LTS). هەروەها ناوکی لینوکس یان کێرنێڵ لە سەر وشانی ٥.١.١ داگرساوە.ژینگەی ڕوومێزی پانسێئۆن(Pantheon) لەم دابەشکراوە جیاوازیێکی زۆری لە نێو دابەشکراوەکانی ئوبونتو نیشان دەدا. کە لەم بابەتە باسێک لەم گۆڕانکارییە بەهێزانەی ئێلێمێنتری دەکەین.

نوێکارییەکانی ئێلێمێنتری ٦ (ئۆدین)

سەرەتا دۆخی تاریک لەم وشانە لە بەشی(Appearance settings) زۆر بەهێز ئەنجام دراوە واتە ئێوە دەتوانن لە هەر کات دۆخ بگۆڕن.تەنانەت بە شێوازی خۆکارانە بە خۆرهەڵاتن/خۆرئاوای شوێنی جوگرافیاکەتان، رێکدەخرێت.

لە هەر دۆخێک ئێوە دەتوانن بە شێوازی دەستی لە نێوان ١٠ ڕەنگ بە پێی دۆخی هەڵبژاردراو بۆیەیێک هەڵبژێرن کە گۆڕانێک لە سەر دوگمەکان، نیشانکردنی ڕەستەکان و تیشکۆی ڕوخساری رووکار دەدا. هەرچەندە هەڵبژاردەی رەنگی خۆکاریش لەم بەشە دابین کراوە.

پشتیبانی لە چەندین قامک لەسەر تاتی لەمسی بۆ ئیشی جۆرواجۆر لە سەر ڕوومێزی ئازموونێکی نوێیە

بەشی ئاگادارییەکان دووبارە دیزاین کراوە؛ واتە دەتوانن بە شیوازی دڵخواز گرووپی بۆ دابنن و ڕیزیان بخەن.کە بەکارهێنەر ئاسانتر و خێراتر بە بەڕۆژ بوونەوە و ئاگادارییەکان و رێکخستنەکانی سیستەم ئاگا دەکات.

ئەپی ئەرکە نوێکان(Tasks app) زیادکرا، ئەپی ڕاژەخوازی ئیمەیل(Mail client) دووبارە رووخساری قەشەنگ کرا وە لە بەشی کامێرا رێکخستنێک بۆ ڕۆشنایی و رووناکی وێنە دابین بووە.

لە سەر پیشانگەر لە شوێنێکی چۆڵ دەتوانن کرتەی راست بکەن و مێنیۆیک بۆ دەستکاری کاغەزی روومێزی، ڕێکخستەناکانی گشتی و پیشانگەر ببینن

پاکەتکردنی نەرمەکالاکان لە فرۆشگەی ئەپەکان لە ئێلێمێنتری لە سەر فڵەت پەکە کە ئەمەش دامەزراندنی ئەپی زیادەی سادەتر و دەستپێگەیشتن بە بەڕۆژبوونیان خێراتر دەکات. دامەزراندنی بەرنامەکان زۆر خێراو ئاسان بووە.

بۆ گەشەپێدەرانیش ئەپی کۆد دروستکردنی پرۆژەی لە سەر گیتی خستوەتە بەردەست کە لە سەرخشتێک لەم نەرمەکالا دەر دەکەوێت .گەڕان و فەرمانەکانی دەستکاریکەری Vim زۆر بەهێزتر خۆیان لە نێو کۆد نیشان دەدا.

بۆ داگرتن دەتوانن لە ماڵپەڕی فەرمی سوود بگرن.







kurd.click/?p=2634

تاقیکردنەوەی کۆدەکانی PHP بە PHP Tester
2021/01/14

گواستنەوەی پەڕگەکان بۆ ڕاژە بە Taxi
2021/01/13

دامەزراندنی گنو/لینکسی ئێلێمێنتری ژێنۆ(جێنۆ)
2018/11/08

پێداچوونەوەیێک لە سەر وشانی ٥ی ئێلێمێنتری ئۆ ئێس
2018/10/22

گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری و پۆدکاستی ئایتی کوردی
2018/08/25

گەڕان لە فایل و دایرێکتۆری لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری
2017/03/05

بەڕۆژبوونەوەی لۆکی لە مانگی دووی ۲۰۱۷
2017/03/02

چەند گۆڕانکاری نوێ لە گنو/لینوکسی ئێلێمێنتری
2017/01/26

دامەزراندنی سادەی نەرمەکالاکان لە سەر ئێلێمێنتری
2016/12/05

نەرمەکالای FeedReader بۆ ئێلێمێنتری
2016/10/22

Albert خشتێکی گەڕانی نوێ بۆ لینوکس
2016/10/19

۱۰ کردار پاش دامەزراندنی ئێلێمێنتری لۆکی
2016/10/02

دەربارەی وەشانە نوێیەکەی ElementaryOS!
2016/09/11

کێشەکانی دامەزراندنی نەرمەکالا لە ئێلێمێنتری لۆکی
2016/09/09

دامەزراندنی مێنیۆ بۆ پانێڵێ سەرەوە لە ئێلێمێنتری
2016/02/02