زۆر جار ماڵپەڕ دەکەوێتە ژێر هێرشی پڕ کردنی ترافیک و خەوتنی خزمەتگوزاریەکانی ڕاژە.یەکێک لەم هێرشانە دەتوانێ بە شێوازی DOS یان DDOS بە ڕاژە بێ.سەرەتا دەبێ بە یارمەتی لاگی(logs) ڕاژە  ئەو IPیە کە هێرشی کردووەتە سەرتان پەیدای بکەن .ئینجا لە ڕێگای فایلی htaccess. کە لە بەشی ڕووتی(بۆ وینە لە سی-پانێل شاخەی public_html) ڕاژەکەتان درووستی دەکەن IPقەپات بکەن.

خاڵ : گەر ئەو فایلە بوونی نەبوو دەبێ خۆتان درووستی بکەن بەڵام دەبێ خاڵێک(.) لە سەرەتای ناوەکە ببێ.

htaccess. پەڕگە یان فایلێکی حەشاردراوە(hidden) ئەو ڕێکخستنە تایبەتانە بە سەر ڕاژە دەتوانن تا ئاستێک لەسەر ئەم فایلە چاودێری بکەن.زۆر سکریپت هەیە کە بە شێوازی مەکینە لەم بارەوە کۆدەکانتان بۆ درووست دەکا.بە کورتە ئەم فایلە بۆ بەڕێوەبردنی ڕاژەی ( Apache web server ) بەکار دێ.

بۆ بەرگیری IP یێک یا چەندین ئای-پی دەتوانن لەفەرمانەکەی خوارەوە لە نێو htaccess. سوود بگرن.

order allow,deny
deny from 255.0.0.0
deny from 123.45.6.
allow from all

بە پێی ئەو شتە کە نووسیومانە، ئیتر ئای-پی 255.0.0.0 دەستی بە ڕاژەی ئێوە ناگەیێ.لە هێڵێ سێیەم تەنها 3 بەش لە IPیەکەمان نووسیوە، ئەمەش مانای ئەوەیە کە هەر ئای-پی یێک کە سێ بەشی یەکەمی وەک ئەم ئایپییە بێ دەستپێگەیشتنی بە ڕاژە نییە.بۆ وێنە ئەم ئایپیانە 123.45.6.2 یان 123.45.6.112 ،ناتوانن خزمەتگوزاری ڕاژەی ئێوە وەربگرن.

گەر هەرەکتانە دەسپێگەیشتنی هەمووان بێجگە لە خۆتان قەپات بکەن.ئەم هێڵانە بنووسن.ئەڵبەت دەبێ ئای-پی ئینتەرنێتی خۆتان لە ISP کە بە یارمەتی مۆدێم پێتان دراوە بزانن.ئەڵبەت دەبێ هۆشیار بن لەم فەرمانە.

order allow,deny
allow from 255.0.0.0
deny from all





kurd.click/?p=277

دامەزراندنی بنکەدراوی CouchDB لەسەر ئوبونتوی ۲۱.۰٤
2021/01/15

دامەزراندنی سیستەمی DokuWiki لە سەر CentOS 8
2020/02/17

دامەزراندنی ڕاژەی خۆماڵی Gitea بە جیاتی Git
2020/01/21

دامەزراندنی(Ntop)بۆ مانیتۆرینگی تۆڕ بۆ ئوبونتو ١٨ و ١٦
2020/01/08

دامەزراندنی ڕاژەیPostgreSQL لە ئوبونتوی ١٦-١٨
2019/02/05

دامەزراندنی درووپاڵ لە سەر ڕاژەی ئوبونتو
2018/10/16

ئاسایشی Apache2 بە دامەزراندنی Let’s Encrypt لە سەر ئوبونتو
2018/10/14

دامەزراندنی وۆردپرێس لە سەر سێرڤێری ئوبونتو
2018/10/10

بەڕێوەبردنی ڕاژەی لینوکس بە پانێلی سوکەلەی TinyCP
2018/10/08

چۆنیەتی چاودێری پانایی باند لە گنو/لینوکس
2018/10/02

دامەزراندنی ڕاژەی میوزیک لە سەر ئوبونتوی ۱۸.۰۴
2018/09/09

پەیکەرسازی چاپکەرەکان بۆ گنو/لینوکس بە Cups
2018/09/07

ڕێکخستنی داشبۆرد بۆ ڕاژە،بە یارمەتی لینوکس داش
2018/08/28

دامەزراندنی ڕاژەی لایت سپید لە سەر ئوبونتوی۱۸.۰۴
2018/08/19

دامەزراندنی فایرواڵی UFW بۆ ئوبونتو و ڕاژەی هەوری دێبیان
2018/08/17


htaccess IP