لەم بابەتە فێر دەبین کە چۆن phpMyAdmin لە سەر ژێر سیستەمی لینوکسی ویندۆز ١١ دامەزرێنین و پەیکەرسازی بۆ ئەنجام بدەین.

phpMyAdmin نەرمەکالایێکی سەرچاوەکراوەیە کەبە php بۆ بەرێوەبردنی بنکە دراوەکانی MySQL and MariaDB لە سەر ڕاژەکان دروستکراوە.تەواو ئەرکەکانی بنکەدراوە و گوزارشەکانی بە چارە دەکرێت.

ئێوە دەتوانن phpMyAdmin لە سەر ویندۆز بە شێوازی ڕاستەو خۆ لە ڕومێزی ویندۆز و یا ڕاژە بە یارمەتیژێرسیستەمی ویندۆزی لینوکسی واتە(Windows Subsystem for Linux :WSL) دامەزرێنن؛ بێ ئەوە کە لە ماشینی خەیاڵێ سوود بگرن.

لە ساڵێ ٢٠١٧ مایکرۆسۆفت WSL خستە بەردەست بەڵام ، پاش ماوەیێکی کەم وشانی WSL2 کە بە گەشەپێدەران ڕێگەی دەدا لە ژینگەی گنو/لینوکس سوود بگرن ، بڵآوی کردەوە.

دامەزراندنی ژێر سیستەمی بۆ لینوکس لە ویندۆز ١١

سەرەتا Command Prompt دەکەینەوە ئەڵبەت بە ئاستی بەڕێوەبەر(administrator)؛ بۆ ئەم مەبەستە لە سەر Start کرتەیێك دەکین و دەنووسین Command Prompt . ئێستا کرتەی ڕاست دەکین لە سەر ئەپی Command Prompt ڕەستەی Run as administrator هەڵدەبژێرین.

کاتێک کە کونسول کرایەوەی، فەرمانی خوارەوە بۆ دامەزراندنی ژێر سیستەم دەنووسین

wsl --install

چاوەڕوانی دامەزراندنی WSL دەبین. پاش دامەزراندن ئێوە ئەم پەیامە دەبینن کە دامەزراندن سەرکەوتوو بوو

Installing: Virtual Machine Platform
Virtual Machine Platform has been installed.
Installing: Windows Subsystem for Linux
Windows Subsystem for Linux has been installed.
Downloading: WSL Kernel
Installing: WSL Kernel
WSL Kernel has been installed.
Downloading: GUI App Support
Installing: GUI App Support
GUI App Support has been installed.
Downloading: Ubuntu
The requested operation is successful. Changes will not be effective until the system is rebooted.

ئێستا دەبێ کۆمپیوترەکەمان نوێ بکەینەوە(Restart)

WSL دامەزراوە و ئامادەی ئیشکردنە بەڵآم ئێوە دەبێ بەڕۆژی بکەنەوە بەم فەرمانە سادەی خوارەوە

wsl --update

دامەزراندنی دابەشکراوەیێکی لینوکسی تایبەت لە سەر ویندۆزی ١١

کاتێک بە سەرکەوتوویی WSL دامەزرا ئێوە دەبێ دابەشکراوەیێکی لینوکس هەڵبژێرن. بۆ ئەمەش کە بزانن چەندە دابەشکراوە ئامادەیە بۆ دامەزراندن و پێرستەکەیان ببینن ئەم فەرمانە سادەیە بنووسن:

wsl --list --online

دەرئەنجامی ئەم فەرمانە ئەوەیە کە، ئێوە پێرستێک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ دامەزراندن دەبینن:

NAME            FRIENDLY NAME
Ubuntu          Ubuntu
Debian          Debian GNU/Linux
kali-linux      Kali Linux Rolling
openSUSE-42     openSUSE Leap 42
SLES-12         SUSE Linux Enterprise Server v12
Ubuntu-16.04    Ubuntu 16.04 LTS
Ubuntu-18.04    Ubuntu 18.04 LTS
Ubuntu-20.04    Ubuntu 20.04 LTS

بۆ دامەزراندنی دابەشکراوەیێکی لینەکس لە پێرستەکەی سەرەوە بە سادەیی ئێمە فەرمانەکەی خواررەوە دەنووسین. بۆ نمونە بۆ دامەزراندنی Ubuntu 20.04 ئەم فەرمانە بەکار دەبەین :

wsl --install -d ubuntu-20.04

پاش دامەزراندن ئێوە، ئەم پەیامە دەبینن:

Downloading: Ubuntu 20.04 LTS
Installing: Ubuntu 20.04 LTS
Ubuntu 20.04 LTS has been installed.
Launching Ubuntu 20.04 LTS...

پاش دامەزراندن، ئێوە دەتوانن کنسولی فەرمانی ئوبونتو ببینن بە وەردە زانیارییەکان

Installing, this may take a few minutes...
Please create a default UNIX user account. The username does not need to match your Windows username.
For more information visit: https://aka.ms/wslusers
Enter new UNIX username: Richard
New password:
Retype new password:
passwd: password updated successfully
Installation successful!
To run a command as administrator (user "root"), use "sudo <command>".
See "man sudo_root" for details.

Welcome to Ubuntu 20.04 LTS (GNU/Linux 4.4.0-22000-Microsoft x86_64)

کەمێ کێشە لە کاتی دامەزراندن دێنە پێس بەڵآم چارە دەکرێن

wsl --set-default-version 1
bcdedit /set hypervisorlaunchtype auto start

ئوبونتو دامەزرا بەڵام، ئیمە بۆ دامەزراندنی ڕژەکاری LAMP بۆ وۆردپرێس سەرەتا دەبێ ڕاژەکاری ئاپاچی(Apache HTTP Server.) دامەزرێنین.

دامەزراندنی ڕاژەکاری Apache HTTP

ئاپاچی بەرچاوکراوترین ڕاژەکاری ویبی سەرچاوەکراوەیە کە زۆرینەی ماڵپەرەکان میوانی دەکا.

بۆ دامەزراندنی ئاپاچی لە سەر ئوبونتو دەبێ ئەم فەرمانە بنووسن:

sudo apt update
sudo apt install apache2

پاس دامەزراندنی ئاپاچی ٢(Apache2) بە فەرمانەکانی خوارەوە دەتوانن ئاپاچی ڕاوێستێنین(stop)، دایبگرسێنین(start) و توانایبکەنەوە یا چالاکی بکەن(enable):

sudo service apache2 stop
sudo service apache2 start
sudo service apache2 restart

ئێستا بۆ ڕاستی سەلماندنی دامەزراندنی ئاپاچی و چوارچێوەکانی. وێبگەڕەکەتان بکەنەوە ئینجا ناوی ڕاژەکاڵێ خۆماڵی(hostname) ئان ئای-پی ـیەکەی بنووسن

http://localhost

دامەزراندنی بنکەی ڕاژەی MariaDB

MariaDB ڕاژەکاریکی بنکە دراوەی زۆر خێرایە کە بە شێوازی سەرچاوەکراوە وشیندراوەپاراستن و ڕاژەی سەرەکی بنکە دراوە لە زۆربەی لینوکسەکانی بوونی هەیە.

بۆ دامەزراندنی MariaDB لەم فەرمانە سوود دەگرین:

sudo apt-get install mariadb-server mariadb-client

پاش دامەزراندنی MariaDB، فەرمانەکانی خوارەوە بۆ سوود وەرگرتن لە ڕاوێستێنین(stop)، دایبگرسێنین(start) و توانایبکەنەوە یا چالاکی بکەن(enable) ئەم ڕاژە بەکەڵکەن:

sudo service mysql stop
sudo service mysql start
sudo service mysql restart

فەرمانەکەی خوارەوەش بۆ پاراستنی ڕاژەی بنکەدراوەیە بە تێپەڕ وشەی ڕووت:

sudo mysql_secure_installation

پاش ئەنجامدانی کارەکەی سەرەوە بەم پرسیارانە وڵام بدەنەوە:

Enter current password for root (enter for none): Just press the Enter
Set root password? [Y/n]: Y
New password: Enter password
Re-enter new password: Repeat password
Remove anonymous users? [Y/n]: Y
Disallow root login remotely? [Y/n]: Y
Remove test database and access to it? [Y/n]:  Y
Reload privilege tables now? [Y/n]:  Y

پاش دامەزراندن و پەیکەرسازی بنکەدراوەی، بچنەژوورەوە بەیارمەتی ئەمفەرمانەی کنسول:

sudo mysql -u root -p

دەستبەجێ تێپەڕوشەی ڕووت بنووسن

Welcome to the MariaDB monitor.  Commands end with ; or \g.
Your MariaDB connection id is 46
Server version: 10.3.29-MariaDB-0ubuntu0.20.04.1 Ubuntu 20.04
Copyright (c) 2000, 2018, Oracle, MariaDB Corporation Ab and others.
Type 'help;' or '\h' for help. Type '\c' to clear the current input statement.
MariaDB [(none)]>

گەر پەیامەکانی سەرەوە ببینن ئەوە بەسەرکەوتووی چوونەتە نێو بنکەدراوەکەی MariaDB

دامەزراندنی PHP و ماژوڵەکانی

php زمانێکی سکریپتیی گشتییە کە لە سەر LAMP وە LEMP چالاک دەبێت و پێویستی بە phpMyAdmin هەیە.بۆ دامەزراندنی ماژۆڵ یام مادۆڵە پێشنیار کراوەکانی لە فەرمانەکانی خواررەوە سوود دەگرین:

sudo apt install php libapache2-mod-php php-common php-mysql php-gmp php-curl php-intl php7.4-mbstring php-xmlrpc php-gd php-xml php-cli php-zip

پاش دامەزراندنی php و ماژۆڵەکانی ئێوە دەتوانن بە فەرمانی خوارەوە زانیاری تایبەت لە PHP بەدەست بێنن

php -v

کە ئاکامی فەرمانەکەی سەرەوە بەم جۆرەیە:

PHP 7.4.3 (cli) (built: Oct  6 2020 15:47:56) ( NTS )
Copyright (c) The PHP Group
Zend Engine v3.4.0, Copyright (c) Zend Technologies
with Zend OPcache v7.4.3, Copyright (c), by Zend Technologies

هەروەها بۆ تاقیکردنەوەی php دەتوانن پەڕگەیێک بە نامەی phpinfo.php دروست بکەن بیخەنە شوێنی خوارەوە

sudo nano /var/www/html/phpinfo.php

ئینجا کۆدەکەی خوارەوەی تێدا بنووسن و پاسکەوتی بکەن

<?php phpinfo( ); ?>

وێبگەڕەکەتان بکەنەوە ئینجا پەڕگەکە(phpinfo.php) کە پاشکەوتان کردووە بانگی بکەن لە خشتی ناونیشانی وێبگەڕ

http://example.com/phpinfo.php

وە ئێوە پەرەی سەرەکی PHP دەبینن بەم جۆرە

دامەزراندنی phpMyAdmin

ئێستا پاس دامەزراندنی Apache, MariaDB وە PHP دەبێ بە فەرمانەکەی خوارەوەphpMyAdmin دامەزرێنن.

sudo apt install phpmyadmin

لە کاتی دامەزراندن دەبێ ڕاژەکاری وێب بناسێنن بە phpMyAdmin .لێرە ئێمە apache2 هەڵبژاردووە

+------------------------+ Configuring phpmyadmin +-------------------------+
 | Please choose the web server that should be automatically configured to   |
 | run phpMyAdmin.                                                           |  
 | Web server to reconfigure automatically:                                  |
 |                                                                           |
 |    [*] apache2                                                            |
 |    [ ] lighttpd                                                           |                                                     |
 |                                 <Ok>                                                                            |
 +---------------------------------------------------------------------------+

پاش دامەزراندن پەیکەرسازیێکی دیکەتان هەیە بۆ دامەزراندنی بنکەدراوەیێک کە بژاردەتان دەبێ Yes بێت.

 +------------------------+ Configuring phpmyadmin +-------------------------+
 |                                                                           |
 | The phpmyadmin package must have a database installed and configured      |
 | before it can be used.  This can be optionally handled with               |
 | dbconfig-common.                                                          |
 |                                                                           |
 | If you are an advanced database administrator and know that you want to   |
 | perform this configuration manually, or if your database has already      |
 | been installed and configured, you should refuse this option.  Details    |
 | on what needs to be done should most likely be provided in                |
 | /usr/share/doc/phpmyadmin.                                                |
 |                                                                           |
 | Otherwise, you should probably choose this option.                        |
 |                                                                           |
 | Configure database for phpmyadmin with dbconfig-common?                   |
 |                                                                           |
 |                  <Yes>                  <No>                              |
 |                                                                           |
 +---------------------------------------------------------------------------+

تێپەڕوشە بنووسن و پەیکەرسازی بکەن بۆ phpMyAdmin بۆ تۆمارکردنی بنکەدراوەکە، ئینجا OK هەڵبژێرن دامەزراندن تەواو بکەن.

MySQL وە MariaDB تایبەتمەندییێکیان هەیە کە ناسینەوە بە فەرمان یان تایبەتمەندی زیادکراوەی a auth_socket ئەنجام دەدەن.

فەرمانەکەی خوارەوە ماژۆڵی mysql_native_password ناچالاک دەکات

USE mysql;
UPDATE user SET plugin='' WHERE user ='root';

گۆڕانکاریەکان پاسکەوت بکەن و بێنە دەرەوە

FLUSH PRIVILEGES;
EXIT;

ئاپاچی نوی بکەنەوە ئینچا بە ناونیشانی خوارەوە بچنە ناو ڕووخساری وێبی phpMyAdmin :

http://localhost/phpmyadmin

ئێوە پەڕەی چوونە ژووررەوە دەبینن و بە نووسینی بەکارهێنەر(root) و تێپەڕ وشەکەی دەتوانن بچنە ژوور

پاس چوونە ژوور ئەوە ئێوە دەتوانن ڕاژەکاری بنکەدراوەکەتان ببینن