Linux Mint یەکێک لە بەرچاوکراوترین دابەشکراوەکانی گنو لینوکسە.زۆربەی بەکارهینەرانی پێسکەوتو ی لینوکس و ئوبونتو سەرەتا پێشنیار دەدەن ، بۆ دەستپێکردن کار بە گنو لینوکسی مینیت فێرببن. ئێستا لەم بابەتە فێر دەبین کە چۆن لینوکس مینیت لە سەر فلاشێک دابمەزرێنین.

ئازیزان لینوکس منیت  چوار وشانی لێ جودا دەبێتەوە واتە چوار تامی تایبەتی هەیە:

۱- Linux Mint Cinnamon

سینێمۆن ڕوومێزیێکی تایبەت بە گنو لینوکسی مینیتە کە خۆی شاخەیێکی جودا بووە لە گنومە( Gnome).

زۆر ریک و پێک و قەشەنگە هەروا کارامەیە.

۲- Linux Mint Mate

ڕوومێزێکی دیکەی گنو لینوکسی منیتە،ئەم ڕوومێزییە لە گنومی ۲ پەرەی سەندووە.

بۆ ئەو بەکارهینەرانە باشە کە بە ڕوومێزی کونە زۆرتر ڕاهاتوون.

۳- Linux Mint XFCE

XFCE ڕوومێزێێکی زۆر تایبەت و ناسک بۆ کەمینەی ڕەقەکالایە بە ژینگەیێکی قەشەنگ.

بۆ ئەو کۆمپیوترانە باشە کە ڕەقەکالایێکی لاوازیان هەیە.

۴- Linux Mint KDE

KDE یەکێک لە ڕوومێزیە تەواوەکانی گنو لینوکسە.

زۆر کارامە و ژینگەیێکی قەشەنگ دەبەخشێت بۆ ئیشپێکردن.

بۆ کۆمپیوترە نوێکان(modern) بە رەقەکالایێکی مامناوەندی باشە.

پێداویستیەکانی ڕەقەکالا بۆ گنو لینوکسی مینیت.

  • ڕامیکی ۵۱۲ میگابایت(پێشنیار ڕامی ۱ گیگ)
  • ۹ گیگابایت بۆشایی هارد(پێشنیار ۲۰ گیگابایت)
  • رووناکی ۱۰۲۴×۷۶۸ پیکسێڵ بۆ دێسکتۆپ.
  • خاڵ:
    – بۆ فایلی 64-bit ISO باش وایە کۆمپیوترەکەت لە بووتی BIOS یان UEFI پالپشتی بکات.
    – بۆ فایلی 32-bit ISO باس وایە کۆمپیوترەکەت لە بووتی  BIOS پاڵپستی بکات.
    – گەر کۆمپیوترەکەت نوێیە پێشنیار داگرتنی فایلی 64-bit ISO .

چۆنیەتی دامەزراندنی گنولینوکسی مینیت لەسەر فلاش یان دی-ڤی-دی :

۱- داگرتن لە ماڵپەڕی فەرمی

۱-۱-لە بەستەرەکەی خوارەوە دەتوانن بڕۆنە ماڵپەڕی فەرمی گنو لینوکسی مینت و دایبگرن(شێوازی فایل ISOـیە) :

بەستەری داگرتن

۲-۱-بۆ هەر دیسکتۆپ یان وشانێک دوو لینک دانڕاوە واتە گەر ڕامی کۆمپیوترەکەتان لە 4 گیگابایت کەمترە 32 بیت دابگرن گەر زۆرتر 64 بیت دابگرن.یەکیکیان هەڵبژێرن:

۳-۱-ئێستا ئێوە دوو لینکتان لەبەردەستە بۆ داگرتن یان بە شێوازی تۆرێنت یان بە شێوازی مایرۆر(بەستەرێکی دیکە) کە لە سێرڤێری وڵاتێک دایدەبەزێنن.

 

۲- سووتاندنی فایلی ISOـی منیت

۱-۲- سووتاندنی فایلی ISOـی منیت (کە لەژمارەی ۱-۳ داتگرد) بۆ سەر دی-ڤی-دی یان فلاش.

۲-۲- سوتاندن لەسەر DVD، ئەم نەرمەکالانە بۆ ویندۆز و ماک و لینوکس پێشنیار دکرێت :

  • k3b (Linux KDE) – Free
  • Brasero (Linux Gnome) – Free
  • Nero (Windows) – $$
  • Alcohol 120% (Windows) – $$
  • Free ISO Burner – Obviously Free: http://www.freeisoburner.com-

۳-۲-سوتاندن لەسەر فلاش بەم نەرمەکالانە:

۳- خاڵەکان کە دەبێ ڕچاوی بکەی :
  • باتری کۆمپیوترەکەت شارژی زۆری بێت یان بە برق(کارەبا) ئیشبکات.
  • سیستەمەکەت دەبێت پەیوەندی بە هێڵی ئینتەرنێت بێت یان پاش دامەزراندن بۆ بەرۆژ کردنەوە.
  • منیت بە زینوویی کێشەی لەگەڵ کارتی گرافیکی دەبێت هۆکار بەشی خویندنەوەی درایڤەکانە بەڵام پاش دامەزراندن کێشەت نابێت.
۴- بووتکردنی سیستەم

پاش سوتاندن لەسەر فلاش یان دی-ڤی-دی دەبێ سیستەمەکەت بووت بکەیتەوە.

۱-۴- بە پێی بەکاربردنی فلاش یان دی-ڤی-دی دەبێ BIOS / UEFI رێکبخەی:

 

۵-بەم فەرمانە دەتوانی ئاگاداریت بێت لە وشانی گنولینوکسی منیت.

qezwan@chawg:~$ uname -a

 

۶-لەسەر بەشی ئایکۆنی install linux mint کرتە بکە(چاو لە ئایکۆنەکەنی وینەی سەرەوە بکە)

۷-زمانەکەت هەڵبژێرە (باش وایە هەر ئینگلیزی بێت)

 

۸-گەر بە هێڵی ئینتەرنێت بەستراوی ،خێرایی ئینتەرنێتیشت زۆرە،  باش وایە بەشی سێهەمی نەرمەکالا کان کە بریتییە لە کۆدێکەکان و درایڤەکان دامەزرێنیت.گەر خێرایی ئینتەرنێتت کەمە واز لەم بەشە بێنە.

 

۹-چاکسازی هاردەکەت:

یەکەم رەستە بۆ پارتیشێن کردنی خۆکارانەی هاردە کە سیستەمی کارپێکردنی منیت دەیکات.

دووەم ڕەستە بۆ ئینکریپتکردن لەکاتی دامەزراندنە، زۆرتر بۆ سێرڤێر سوودی هەیە.

دوایینڕەستە بۆ پارتیشێنکردنی هاردەکەتە بە شێوازی دەستی.

گەر یەکێک لە ئۆپشێنەکانت هەڵبژارد ئینجا کرتە لەسەر دوکمەی “install now” بکە.

 

۱۰-پاش کرتە لەسەردوکمەی”install now”پەنجێرەی “Write changes to disk” دەکرێتەوە کە دوکمەی”Continue” لێبدە:

 

۱۱- لەم قۆناغە دەبێت کات و شوێنەکەت نیشانە بکەی:

 

۱۲-  تەختەکلیلەکەت هەڵبژێرە(با ئینگلیزی بێت)

 

۱۳-هەژمارەی بەکارهێنەری سیستەم هەڵبژێرە

  • ناوی ڕاستەقینەت بنووسە.
  • ناوی کۆمپیوترەکەت یان لۆکاڵەکەت بنووسە.
  • ناوی بەکارهێنەر بنووسە.
  • وشەی نهێنی بەهێز دابین بکە.
  • لە نێو ئەم دوو ئۆپشێنە بەستەرێک هەڵبژێرە “Log in automatically” وە “password to log in”(پێشنیاری قەزوان: password to log inـە)،پاشان دوکمەی “Continue” لێبدە.

 

۱۴-دامەزراندن دەستی پێکرد (دەتوانی کرتە لە دوکمەی ڕاست یان چەپی بکەی بۆ دیتنی تایبەتمەندییەکانی گنو لینوکسی مینت).

 

۱۵-پاش ۱۳ تا ۱۵ خولەک دامەزراندن تەواو دەبێت و پەنجەرەیێک دەردەکەوێت بۆ ریستارت کردنەوە، لەسەر دوکمەی “Restart Now” کرتە بکە

 

۱۶-پاش ریستارت گەر وشەی نهێنیت بۆ چوونە ژوورەوە چالاک کردبێت ئەوە داوای وشەی نهینیت لێدەکات(ژمارەی ۵ لە بەشی ۱۳ چاو لێبکە) ، گەر نە !کرتە بکەو بچۆ ژوورەوە هەڤاڵ.پیرۆز بێت دامەزراندنی گنو لینوکسی مینت.