پێشەکی

ئالێن مەسیسن تورینگ (Alan Mathison Turing)، زانایەکی ئینگلستان لەدایک بووی سەدەی بیستەم. کە بە ناز ناوەکانی، زانای زانستی کۆمپیوتر، بیرکار، مامۆستای فەلسەفە و مەنتیق و شیکاری تێپەڕ وشە، ناسراوە. توێژینەکانی ئەم زانا بەرێزە، بنەمای زانستی کۆمپیوترەکانی پێشکەوتوی ئێستان. ئاکامی لێکۆلینەوەکانی واتاکردنی ئەلگۆریتمی پرۆسەکردن بە یارمەتی ماشینەکەی، واتە ماشینی تورینگ بوو.

ئایا دەتوانین ڕۆژێک بڵێین کە :” ماشین زیرەکە و دەتوانێت تێفکرێت ؟ “

ئالێن تورینگ

لە نێوانی شەڕی جیهانی دووهەم بۆ بریتانیا چالاک بوو. لە یەکێک لە ناوەندەکانی پەیداکردنی تێپەڕ وشە خولێکی گوزەراند. لە پرۆژەی پەیداکردنی وشە نهێنییەکانی هێزی دەریایی نازیەکان بەرێزیان بەرێوەبەر بوو. ئیشیان پەیداکردنی پەیامە نهێنییەکانی ماشینە بە ناوبانگەکەی ئاڵمانیا بە ناوی ئەنیگما بوو؛ ئەو شێوە و رێگانە کە تورینگ لەم پرۆژە پەیدای کرد، وەدەست هێنانی وشەی نهێنی نازیەکانی خێرا دەکرد و سەرکەوتنی زۆری بەدەستهاورد کە چارەنووسی شەڕی جیهانی دووهەمی لە دەست ئاڵمانیەکان سەند؛ هەروەها هۆکاری ڕزگارکردنی گیانی ملیۆنان کەس لە شەڕی ژێرمەنەکان بوو.

پاش شەڕی جیهانی دووهەم، تورینگ دەستی کرد بە خوێندن لە بواری زانستی کۆمپیوتە و زانستی بیرکاری سروشتی؛ نووسراوەکانی لەم بوارانە دا تێکەڵ بوون و چالاکی کاتی کیمیایی بڵاو کردەوە.لە ساڵی ١٩٥٢ بە هۆی حەزی هاورەگەزی تۆمەتبار کرا و سزای لێدانی پێکوتەی دی‌ئێتیل‌ئێستیل بسترۆڵی بە سەر سپێندرا. لە ساڵی ١٩٥٤ و ١٦ ڕۆژ پێش جەژنی لەدایک بوونی لە تەمەنی ٤٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد. گەورەترین خەڵاتی کۆمپیوتر لە ساڵی ١٩٦٦ بۆ ڕێز لە ئیشەکانی ئەم زانا گەورەیە بە ناوی “Turing Award“، دەدرێت بەو کەسانە کە ئیشێکی بەهرەمەندیان لە زانستی کۆمپیوتر کردووە.

لەدایک بوون و خوێندن

لە دایک بووی ٢٣ حوزەیرانی ١٩١٢ لە گەڕەکی ڤیدامەیڵی لەندەنە. باوکی بە ناوی جولیا مەتیسن تورینگ، کرێکارێک لە کۆمپانیای “Indian Civil Service” لە چاتراپوری هیند بوو. بە هۆی ئیشەکەی ناچار بوو لە گەڕەکی هیند بریتانیا لە گەڵ هاوسەرەکەی سارا نیشتە جێ بن.دایک و باوکی ئالێن پێیان خۆش بوو کە کورەکەیان لە بریتانیا بچێتە فێرگە.گرێبەستی ئیشی باوکی ئالێن لەگەڵ کۆمپانیا، باوانی ناچار کرد هەمیشە لە سەفەر لە نێوان هیند و بریتانیا بن. هەر بۆیە ئالێن و برا گەورەکەیان دا بە خێزانێکی ئوتریشی خانەنشین کە هۆشیاریان بن.ئالێن لە تەمەنی منداڵی ژیری و زیرەکی خۆی نیشان دا.

ئالێن لە تەمەنی ٦ ساڵی لە فێرگەی شەوانەی سێنت مایکڵ، خۆی تۆمار کرد، مامۆستاکانی زۆر بە خێرایی چۆستی و زیت و زیرەکی ئالێنیان بۆ دەرکەوت. لە ساڵەکانی ١٩٢٢-١٩٢٦ لە فێرگەی “Hazelhurst” خوێندنی تەواو کرد. لە تەمەنی ١٣ ساڵی دا بۆ فێرگەی شێربۆن ڕۆیشت و بەرێوەبەری فێرگە هۆشداری دا بە دایک و باوکی ئالێن کە، هۆشیاری منداڵەکەیان بن کە لە سەر بیرکاری پێشکەوتوو ئیش دەکات و ئەمەش گونجاو بۆ ئەو تەمەنە نییە. تا جیگایێک چووە پێشەوە کە لە تەمنی ١٦ ساڵی بیردۆزەکانی ئەنیشتەینی دەخوێندەوە و توێژینەوەی بۆیان دەکرد.

ئالێن لە تەمەنی ١٦ ساڵی دا بیرۆکەکانی ئەنیشتاینی دەخوێندەوە و لێکۆڵینەوەی بۆ ئەنجام دەدا.

یەکێک لە هاورێ نزیکەکانی ئالێن لە تەمەنی لاوی، کریستۆفێر مۆرکام، بوو. هاورێیەتیان زۆر بە هێز بوو. مورکام لە ساڵی ١٩٣٠ بە هۆ تووش بوون بە سێلی مانگا کۆچی دوایی کرد. زۆر کەس باوڕی وابوو کە مردنی ئەم هاورێی کاریگەری فرەی لە سەر ئالێن دروست کرد.

ئالێن تورینگ لە ساڵێ ١٩٣١ بۆ بەردەوامی لە خوێندن چووە زانکۆی King’s collegeـی کەمبریجی لەندن. لە ساڵی ١٩٣٤ بە پلەی سەرەوە (یەکەم) لە بەشی بیرکاری خوێندنی تەواو کرد.لە ساڵێ ١٩٣٥ لە تەمنەی ٢٢ ساڵی بە هۆی نامەی پێشکەوتووی خوێندنەکەی، کاندیدی ئەندامیەتی لە لێژنەی لێکۆلێنەرانی زانکۆ بژاردە کرا. بابەتەکانی پێشکەوتووی ئالێن دەربارەی زانستی بیرکاری، فرەتر بە چارەسەرکردنی بابەتە گرینگەکان لە رێگای پرۆسەی کۆمپیوتر بوو. بیردۆزەکانی ئالێن لە ساڵەکانی داهاتوو بە عینوانی دروستکردنی ماشینێک بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی بیرکاری لە چاپ درا. خوێندنی لە زانکۆی پرینستۆن لە پلەی دکتۆرا بە توانایی چارەسەر کردن و پەیداکردنی تێپەڕوشەکان لە ساڵێ ١٩٣٨ تەواو کرد.

جان فۆن نۆیمان، بیرکاری بەناوبانگی ئەمریکی پاش خوێندنەوەی بیرۆکەکانی تورینگ ،پێشنیاری پێیدا کە لەگەڵ یەکدی هاوکاری بکەن، بەڵام ئالێن رەتی کردەوە و گەڕاوە بۆ بریتانیا.

پاش گەڕانەوە بۆ بریتانیا لە توێژینەوەکانی فەیلەسۆفی بەناوبانگی ئوتریشی لودینگ ویتگێنێشتاین هاوکاری کرد.ئەم توێژینەوانە دەربارەی بنەماکانی بیرکاری بوو. هەر چەند ئەم دووانە زۆر جار لە بیرۆکەکان کێشەیان هەبوو چونکە ئالێن باوڕی بە فورمالیزم بوو بەڵام لودینگ دەیگووت بیرکاری هیچ ڕاستیێکی ڕەها دروست ناکات.

چوونە نێو زانستی ڕەمزنووسی

چالاکی فەرمی تورینگ لە زەمینەی ڕەمزنووسی(Cryptography) دەگەرێتەوە بۆ جەنگی جیهانی دووهەم. لە مەودای ئەم شەڕە تورینگ لە “Bletchley Park” بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە سەر ڕەمزنووسی کاتی بەسەر دەبرد.

لە ساڵی ١٩٣٨، ئالێن تورینگ لە رێکخراوەی ڕەمزنووسی بریتانیا بە ناوی GC&CS دەستی بە چالاکی کرد. ئەم رێکخراوە ئێستا بە ناوی ناوەندی پەیوەندیی دەوڵيتی بریتانیا دەناسرێت. تیشکۆی زۆری تورینگ پەیدا کردنی کۆدەکانی و تێپەڕوشەکانی ئامێری ئەنیگما بوو.ئەم ئامێرە لە لایەن دەوڵەتی ئاڵمانیا دروست کرا و خولقێنەرەکەی ئارتوور شریبووس بوو. ئەم ئامێرە لە ساڵێ ١٩٢٠ بۆ ئاگاداری لە پەیوەندی بازرگانی، سەربازی و دیپلۆماتیک بەکار دەهات.ئالێن تورینگ خوێندنەوەی ڕەمزی ئەم ئامێرەی لە گەڵ هاوکارەکەی دیلی ناکس ئەنجام دەدا.

ئالێن تورینگ بلیمەتی بیرکاری کاتێک لە “Bletchley” بوو کردار و ڕەوشتی تایبەت بە خۆی بوو، هاوکارەکانی پێیان دەگووت Prof وە هەمیشە باسی کردارەکانی تورینگیان دەکرد. تورینگ مەودای ٦٤ کیلۆمەتری تا لەندەن بە هەڕاکردن بڕی تا بگەیێت بە کۆبوونەوەکانی. لە ساڵی ١٩٤٨ کاندید کرا بۆ بەشداری لە تیمی وەرزشی ئۆلۆمپیک.لە ساڵێ ۱۹٤٦ هەڵبژاردرا بۆ نیشانی ئەمپراتوری بریتانیا -OBE- لە لایەن جۆرجی شەشەم، بەڵام چالاکیەکانی تا چەندین ساڵ بە نهێنی مایەوە.

خولقاندنی ئامێری Bombe

پاش دووهەفتە لە بڵێچڵی پارک، ئامێری Bombe  دروست کرد کە بۆ رەمزنووسی و پەیداکردنی تێپەڕوشەکانی ئاڵمانیا بەکار دەهات. ئەم ئامێرە لە ساڵی ١٩٤٠ یەکەم بار دەستی بەکار کرد.

کێشەی ئالێن و هاوکارەکانی نەبوونی هاوکاری فرەتر و دەزگا و ئامێری ناساندنی تێپەڕوشەکان بوو.هەر بۆیە نامەیەکیان بۆ وینستۆن چەڕچڵ نووسی کە تێیدا ئاماژەیان بەو کێشانە کرد و گوتیان گەر بتوانن ئەم دەزگانە زۆرتر دروست بکەن لە زەرەری جەنگ بە ڕادەیەکی فرە بەرگیری دەکەن.چەرچیڵ پاش خوێندنەوەی ئەم نامە فەرمانی دا کە تەواوی ئیمکانات بخەنە بەردەست گرووپەکەی تورینگ. تا کۆتایی جەنگ توانیان ٢٠٠ ئامێری دیکە دروست بکەن.

ئامێرێکی دیکە کە تورینگ لە نێوان شەڕ دا دروستیکرد ئامێری Hut 8 بوو کە بۆ پەیداکردنی تێپەڕوشەکانی و ڕەمزەکانی هێزی دەریایی نازیەکان چالاک کرا .ئەمەش توانی گیانی هەزاران کەس ڕزگار بکات.

ئامێرێکی دیکەی تورینگ بە ناوی Delilah ، بۆ پەیداکردنی رەمزەکانی دەنگ بوو.ئەم ئامێرەی بە یارمەتی دوناڵد بیلی دروستکرد. بیرۆکەی ئەم ئامێرەش لە ساڵی ١٩٤٦ کاتێک دەچوو بۆ ئەمریکا لە مێشکی دروست بوو. ئەم ئامێرە بە باشی ئیشی دەکرد بەڵام مەودای درروستکردنی زۆری خایاندوو شەر کۆتایی پێ هات.

یەکەم کۆمپیوتری پێشکەوتوو

ساڵەکانی ١٩٤٥ تا ١٩٤٧ کە ئالێن تورینگ لە گەڕەکی هێمپتۆنی لەندن ژیانی بەسەر دەبرد. لە کتێبخانە نیشتمانی فیزیکی لەندەن ، خەریکی دیزاینی ئامێری هەژمارەیی خۆکارانە بوو. لە ساڵی ١٩٤٦ بابەتێکی بڵاو کردەوە کە بنەمای دروستکردنی کۆمپیوترە سەرەتاییەکان و بیرگەی ئەلێکترۆنی، شڕۆڤە کردبوو.

هەر چەن ئەو شتە کە تورینگ شڕۆڤەی لەسەر کردوو، دیزاینێکی سەرەتایی بوو بەڵام تورینگ بڕیاری دابوو کە دروستی بکات.چالاکی لە نێوان شەڕی جیهانی دووهەم دروستکردنی ئەم ئامێرەی خستە دواوە، هەر چەند کە ساڵی ١٩٤٧ کاتێک کە تورینگ گەڕایەوە بۆ کەمبریج ، دروستکردنی کۆمپیوترەکەی دەستی پێکردبوو.یەکەم کۆمپیوتر کە لە سەر بابەتەکی تورینگ دروستکرا بە ناوی Pilot ACE، کە لە ساڵی ١٩٥٠ یەکەم بەرنامەی جێەجێ کرد.

لە ساڵی ١٩٤٨ کورسی توێژینەوەی لە زانکۆی مەنچێستێر پێ بەخشرا. یەک ساڵ پاش ئەمە جێگری تاقیگای کۆمپیوتری ئەم زانکۆیەی پێدرا. ئیشی ئەو گەشە پێدانی نەرمەکالایەک بۆ یەکێک لە کۆمپیوترە بیرگەدارەکانی مێژوو بەناوی “Manchester Mark 1” بوو.. لە نێوان ئەو ساڵانە کە لە مەنچێستر چالاک بوو یەکەم تاقیکردنەوەیێکی بە ناوی “تاقیکردنەوەی تورینگ” بۆ ئەندازەگرتنی هۆشی کۆمپیوترەکان ئەنجام دا. شیوەی پێچەوانەی تاقیکردنەوەی تورینگ لەمڕۆدا پێ دەڵێن کەپچا(Captcha)، کە لە ئینتەرنێت سوودی لێدەگرن.هەر وەها بەرێزیان پێشنیاری دا کە بتوانرێت لەگەڵ کۆمپیوترەکان قسە بکرێت و بەرنامەیێکیان بۆ دابڕێژرێت.

ئالێن تورینگ یەکەم نەرمەکالای کۆمپیوتری شەترەنجی گەشەپێدا

ئالێن نەرمەکالایەکی شێوە کرد کە توانی خۆی ئەلگۆریتمەکەی جێبەجێ بکات. هەر جووڵەیەک لەر سەر ئەلگوریتم نزیک ٣٠ چرکەی ئەخایان. بە هەر حاڵ ئەمەش بە نەرمەکالا و ئەلگوریتم یاری شەترەنج ناسرا.

ژیانی تایبەت و مردن

لە پرۆژەی “Hut 8” نامزەدییێکی کورتی لەگەڵ هاوکارەکەی بەناوی Joan Clarke هەبوو. خۆشەویستییەکانیان بە هۆی حەزی تایبەتی سێکسی تورینگ ئامانجێکی نەبوو. هەربۆیە بە هۆی ئەم حەزی سێکسییە لە ساڵی١٩٥٢ دادگایی کرا. تورینگ لە نێوان بەندیخانە و دەرمانی هورموونی بۆ سزا، دەرمانی هۆرموونی هەڵبژارد. هەر ئەم دادگایە هاوکاری توورینگی لەگەڵ بەشی ئاسایش و دەوڵەتی بریتانیا پووچەڵ کرد. هەر چەندە کە ئیشی زانکۆی تا کاتی مردنی هەر درێژەی کێشا.پاش دادگایی لە ساڵی ١٩٥٢ رێگەی پێنەدرا بچێتە نێو خاکی ئەمریکا بەڵام بۆ وڵاتانی دیکەی ئەرووپا بۆ سەیر و سەفەر ئازاد بوو.تورینگ و هاوکارەکانی هیچ کات بە تاوانی سیخۆری دادگایی نەکران بەڵام، هەرگیز رێگەیان پێنەدرا کە دەربارەی چالاکی جەنگیان قسەو باسێک بکەن.

Joan Clarke نامزەدی ئالێن توورینگ

ڕۆژێک پێش پەیداکردنی لاشەی بێ گیانی ئالێن لە لایەن خزمەتگوزارەکەی کۆچی دوایی کردبوو. توێژینەوەی لە سەر جەستەی ژەهری سیانیدی سەلماند. بەڵام پاش توێژینەوەی دیکە لە چەند ساڵی داهاتوو ، سەلمێنرا کە بە هۆی شپڵۆخی لە کاتی ئیشکردن و بۆ کردنی لەناکاوی ئەم ترشییە(ترشی سیانید) گیان لەدەستدا و بیرۆکەی خۆکوشتنی لاواز کردەوە.

خەڵاتی تورینگ

یەکێک لە خەڵاتە ناوبانگەکانی جیهانی کۆمپیوتر خەڵاتی تورینگە. ئەم خەڵاتە کە بە نۆبڵی جیهانی کۆمپیوتر بەناوبانگە ؛ لە ساڵی ١٩٦٦ بە بلیمەتەکانی ئەم زانستە لە لایەنی لێژنەی ئامێرەکانی ژمێریاری ACM دەدرێت . ئەم لێژنەیە کۆنەترین لێژنەی زانستی کۆمپیوترە لە جیهانە.

جگەلەوە کە زۆر ناوی شەقام و کۆلێجیان بە ناوی تورینگ بۆ رێزگرتن لەم زانا گەورە تۆمارکردووە،گۆڤاری تایمز لە ساڵی ١٩٩٩ ، ئالێن تورینگی بە یەکێک لە بەناوبانگترین ١٠٠ زانای گرینگی سەدەی بیستەم هاردەبوو. ئەم گۆڤارە بۆ ڕێزلێنانی نووسی بووی:

هەر کەسێک کە قامکێ بە دوگمەیەکی تەختە کلیل دادەنێت یان نەرمەکالایەک دەکاتەوە، لە ڕاستی خەریکە ئیش بە ماشینی تورینگ دەکا.

فیلم

فیلمی کایەی لاسایی (The Imitation Game)، ژیانی تاڵی ئالێن تورینگی نیشان داوە. کە چەندین خەڵاتی وەرگرت.